![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b9/Marvel_Logo.svg/langckb-640px-Marvel_Logo.svg.png&w=640&q=50)
مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت
From Wikipedia, the free encyclopedia
مارڤڵ ئینتەرتەیمێنت (بە ئینگلیزی: Marvel Entertainment) کۆمپانیایەکی ئەمریکییە بۆ کات بەسەربردن کە بەھۆی یەکگرتنی گرووپی مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت و تۆیس بیز، ئینکۆ پێکھاتووە. کۆمپانیاکە بە کۆمپانیای لقەکەی مارڤڵ کۆمیکس ناسراوە و لە کۆتایییەکانی ٢٠٠٠دا کۆمپانیای لقەکەی کە ناوی مارڤێڵ ستۆدیۆیە، دەستی بە بەرھەمھێنانی فیلم کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٩ی زایینی کۆمپانیای واڵت دیزنی بە بڕی ٤٫٦٤ ملیار دۆلار کڕی لە کۆمپانیای مارڤێڵ ئینتەرتەینمەنت.[1] لەو کاتەوە کۆمپانیاکە بووەتە کۆمپانیایەکی بەرپرسیارێتی سنووردار. بۆ مەبەستی ڕاپۆرتکردنی دارایی، مارڤڵ بەشێکە لە کۆمپانیای واڵت دیزنی. مارڤێڵ ھاوبەشی زۆری لەگەڵ کۆمپانیاکانی تردا ھەیە وەک سەدەی بیستەمی فۆکس و کۆڵۆمبیا پیکچەرز، بەجۆرێک فیلمەکانی ستۆدیۆکانی مارڤڵ لەلایەن ستۆدیۆی واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاودەکرێنەوە کە کۆمپانیایەکی تری واڵت دیزنی یە. لەو کاتەوە کۆمپانیاکە توانیویەتی کارەکتەرەکانی مارڤێڵ لە ھاوینەھەواری و پارکەکانیدا نمایش بکات،[2] شایەنی ئەوەیە لێرەدا بڵێین کە پێشتر ڕێککەوتنێک لەگەڵ پارک و ھاوینەھەواری یوونیڤەرساڵ ھەبووە، کە دواتر فراوانتر بووە لەگەڵ کڕینی واڵت دیزنی.[3]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/b/b9/Marvel_Logo.svg/640px-Marvel_Logo.svg.png)