From Wikipedia, the free encyclopedia
مارتن لووتر (بە لاتینی: Martin Luther) (١٠ی ئەیلوولی ١٤٨٣ - ١٨ی شوباتی ١٥٤٦) پیاوێکی ئایینی ئەڵمان بوو، کە بە مامۆستای چاکسازان[١] و نوێکاریکردن دادەنرێت لە ئاینی مەسیحیدا. لە یاسا خوێندویەتی دواتر لە ژیانی زانستی دورکەوتۆتەوە و بویتە ڕەبەن لە دێرێک لە ساڵی (١٥٠ ز) جەختی لە سەر ئەوە دەکردەوە کە ڕزگاربوون بە ھۆی باوەڕەوەیە و بە دەروازەی دانا بۆ ڕزگاربوونی مرۆڤ و چونە بەھەشت (واتا مرۆڤ لە خوا نزیک دەبێتەوە و بە باوەڕبوونی لە دلەوە بە خوا نەک بەو کارانەی کە کڵێسە لە سەری دەیسەپێنێت)، لووتر ھێرشی دەکردە سەر ئەو بۆچوونانەی کە کڵێسە (پاپا) لە توانای دا ھەیە بڕوانامەی لێخۆشبوون بۆ گوناھەکانی مرۆڤ دەربکات بەرامبەر پەخشینی سامانو مولک بۆ کڵێسە، ئەم بڕوانامانەش ناسراون بە مۆرکردنەکانی لێ خۆش بوون، ھەروەھا ڕایدەگەیاند کە کتێبی پیرۆز سەرچاوەی سەرەکی ئایینی مەسیحییەتە، داواشی کرد پیاوانی کڵێسە دەبێ بکەونە ژێر دەسەڵاتی مەدەنی ھەروەھا ڕێگەدانی قەشە بۆ ژن ھێنان.
لووتر بەردەوام بوو لە بیروڕاکانی و بڵاوی دەکردنەوە تا وای لێھات لایەنگرانی زۆر بوو، ناوی لە کۆمەلەکەی نا ناڕەزاکان (پرۆستانت) بیروڕا نوێیەکەی لە بەشی باکوری ئەورووپا بڵاو بۆوە. ھەروەھا ئینجیلی وەڕگێڕا بۆ سەر زمانی ئەڵمانی تا وای لێھات بانگەوازەکانی بۆ چاککردنی کڵێسە بۆچونێکی نەتەوەیی وەرگرت و کڵێسەی دابەشکرد بۆ دوو بەش کە (پرۆستانت)ـی لێ بوەوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.