From Wikipedia, the free encyclopedia
مات کۆرنێت (بە ئینگلیزی: Matt Cornett) ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ڕۆڵی کاسوێڵ لە زنجیرەی دیزنی قوتابخانەی ئامادەی میوزیکی دەبینێت، و یەکێکە لە پاڵەوانەکانی فیلمی کەناڵی دیزنی زۆمبی ٣.[1]
کۆرنێت لە شاری ڕۆجەرز لە ویلایەتی ئەرکانساس گەورە بووە. کوڕە بچووکەکەی ئارت و ڕۆندا کۆرنێتە. لە ساڵی ٢٠١٢ ڕووی لە لۆس ئەنجلۆس کردووە بۆ ئەوەی کاری نواندن بکات.[2][3]
کۆرنێت لە زنجیرە تەلەفزیۆنییەکەی کابوسی تۆ دەستی بە کاری نواندن کردووە و لەوێدا ڕۆڵی دانیالی بینیوە.[4] لە فیلمی کان ڕۆڵی سەرەکی بینیوە کە تێیدا ڕۆڵی سەرەکی وەک دیێگۆ بینیوە. ڕۆڵی میوانی لوی لە زنجیرە تەلەفزیۆنی درامای تاوانکاری ساوسلاند ڕۆڵی گێڕا، کە بەھۆیەوە خەڵاتی ھونەرمەندی گەنجی لە ساڵی ٢٠١٤ بەدەستھێنا بۆ باشترین ڕۆڵ لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیدا - میوانداری ئەکتەری گەنج.[5]
لە ساڵی ٢٠١٥ کۆرنێت ڕۆڵی گلێنی بینی لە فیلمی وابزانم بەخێوکەرەکەم بوونەوەری ئەسمانییە،[6] ڕۆڵی کارتەری لە فیلمی تەلەفزیۆنی یانەی گرتۆلکە بینیوە.[7]
ئەو بە ڕۆڵی ئەستێرەی پاڵپشتی وەک زاکی بارنز لە زنجیرە تەلەفزیۆنییە کۆمیدییەکان بێلا و بولدۆگەکاندا ناسراوە، کە بەھۆیەوە خەڵاتی ھونەرمەندی گەنجی ساڵی ٢٠١٦ی بەدەستھێنا بۆ باشترین ڕۆڵی لە زنجیرەیەکی تەلەفزیۆنیدا - ئەکتەری گەنج.[8][9]
لە ساڵی ٢٠٢٢ کۆرنێت ڕۆڵی ئەی لان دەگێڕێت لە فیلمی مۆسیقی زانستی خەیاڵی زۆمبی ٣،[10] کە لە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٢ نمایشکرا.[11][12]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.