From Wikipedia, the free encyclopedia
ماتیو پەیج «مات» دەیمن (بە ئینگلیزی: Matt Damon) (لەدایکبووی ٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٠) ئەکتەرێکی بەرھەمھێنەر و نووسەری ئەمریکییە.[1][2][3] دەیمن ناوبانگێکی بەرچاوی بەدەستھێنا کاتێ لەگەڵ ھاوڕێی منداڵی خۆی بێن ئەفلێک ھەستان بەنووسینی سیناریۆ فیلمی (Good Will Hunting) کە دواتر توانیشیان خەڵاتێکی ئۆسکار بە ھاوبەشی ببەنەوە، جگە لەوەش دەیمن ڕۆڵی سەرەکیشی دەگێڕا لە فیلمەکە. دەیمن ناوی لە لیستی دەوڵەمەندترین ٤٠ ئەکتەر دونیادا ھەیە. ھەروەھا توانیویەتی خەڵاتێکی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆبیش بباتەوە.[4]لە ساڵی ٢٠٠٧ دەیمن وەک قۆزترین پیاوی زیندوو دەستنیشانکرا لەلایەن گۆڤاری (پیوپڵ)ی ئەمەریکییەوە[کێ وتی؟]. دەیمن لە ساڵی ٢٠١٥ لە فیلمی مەریخییەکەدا ڕۆلێ بینی کە بەیەکێک لەسەرکەوتووترین فیلمەکانی ٢٠١٥ دادەنرێت. جگە لەمانەش دەیمن لە ساڵی ٢٠١٦ بۆ چوارەمیش جار ڕۆڵی جەیسن بۆرن دەبینێتەوە لە بەشی پێنچەمی فیلمەکانی بۆرن.[5][6]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.