لێڵڕەنگی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لێڵ ڕەنگی (ئینگلیزی: Chromatic aberration) جۆرێکی لێڵییە، پەیدا دەبێت بەھۆی پابەندبوونی شکانەوە لەسەر درێژی شەپۆڵ. وەلەبەر ئەوەی ھاوکۆلکەی شکانەوەی مادەیەکی دیاریکراو دەگۆڕدرێت بەگۆڕانی درێژی شەپۆڵ، ئەو تیشکانەی کە درێژەشەپۆڵەکانیان جیاوازە، لەچەند تیشکۆیەکی جیا جیای ھاوێنەکەدا کۆدەبنەوە، بۆ نموونە: کاتێک تیشکێکی سپی دەکەوێتە سەر ھاوێنەیەک، ڕەنگی ڕووناکی بنەوشەیی شکانەوەی زیاتر دەبێت لەڕەنگی سوور.