لێکۆڵەر کۆنان بە زمانی عەرەبی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[kurdish-alpha 1]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە کراوە بە زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی.[13] مانگاکە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد[14] مانگاکە لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦ لە ژاپۆن کرا بە ئەنیمێ.
لێکۆڵەر کۆنان | |
名探偵コナン (Mei-tantei Conan لێکۆڵەری مەزن کۆنان) | |
---|---|
چەشن | وێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[1] |
مانگا | |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[2] |
بڵاوکەرەوە | شۆگاکوکان[3] |
دێمۆگرافیا | شۆنن |
گۆڤار | ھەفتانەی شۆنن سندی[4] |
وەشانی ڕەسەن | ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٤[5] – ئێستا |
بەرگەکان | ٩٣ |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | کینجی کۆداما[6] یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[7] |
بەرھەمھێنەر | ماساھیتۆ یوشیکاوا میکیھیکۆ سۆوا[8] |
نووسەر | گۆشۆ ئۆیاما[9] |
ئاوازدانان | کاتسۆ ئۆنۆ[10] |
ستودیۆ | تۆکیۆ موڤی شینشا[11] |
بڵاوبوونەوە | ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[12] – ئێستا |
دەروازەی ئەنیمێ و مانگا |
یرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ٨٧٦ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت.[15] ھەروەھا ئەم زنجیرەیە ٢١ فیلمی لەسەر دروستکراوە، کە ھەمان نووسەری ڕەسەن، گۆشۆ ئۆیاما، ھەموویانی نەنووسیوەتەوە، بەڵکو نووسەری تر بوونیان ھەیە و بەشدارن لە دروستکردنی فیلمەکاندا. ھەندێک جار فیلمێک لەلایەن یەک نووسەر دەنووسرێت، و ساڵانە لە مانگی تشرینی دووەمدا ڕێکلامی بۆ دەکرێت و لە مانگی نیساندا دەخرێتە بازاڕەوە. زنجیرە فیلمەکان بە دەرچوونی فیلمی یەکەم بە ناونیشانی کاتی تەقاندنەوەی تەلارە بەرزەکە (کۆتا سات لە دۆبلاژکردنە عەرەبییەکەدا) لە ١٩ی نیسانی ١٩٩٧ دەستیان پێکرد، و دواتر فیلمەکانی تر بە تێکڕای یەک فیلم بۆ ھەر ساڵێک دەرچوون.
ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان لە جیھانی عەرەبیدا سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا، ھەروەھا بنکەی گوڵ ھەڵدەستێت بە کاری دۆبلاژ کردنی بۆ عەرەبی، و تا ئێستا ٤٠٤ زنجیرەی (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) دۆبلاژ کردووە بۆ سەر زمانی عەرەبی، و پێویستە ئەوە باسبکرێت کە دابەشکردنی بەشەکان لە دۆبلاژ کردنی عەرەبییەکەدا جیاوازە لەگەڵ دابەشکردنی وەرزەکان لە زمانی ژاپۆنی و زمانی تر. بێجگە لە زنجیرەکان، چوار فیلم دۆبلاژ کراوە بۆ زمانی عەرەبی، بەڵام مانگا کاغەزییەکە تا ئێستا وەرگێڕانێکی فەرمی بەدەست نەھێناوە. ئەنیمێکە دۆبلاژ کراوە بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن بنکەی گوڵەوە بۆ ماوەی زیاتر لە ھەژدە ساڵ لە ساڵی ١٩٩٨ بۆ ساڵی ٢٠١٤، کاتێک بۆ یەکەم جار لەسەر تەلەڤیزیۆنی قەتەر پەخش کرا، و زنجیرە دۆبلاژ کراوەکان گەیشتووەتە ٤٠٤ (٣٧٨ بە سیستەمی ژاپۆنی) لە ۹۳۰ زنجیرە.[16]