| وتووێژ لەسەر پاڵاوتنەکان لێرە بەڕێوە دەچێت. |
وا دیارە ئەم مانگەش ھەر ھەمان وتار دەبێت کە ڤیگنیزمە. تکایە پێشنیاری وتاری نوێ بکەن ھاوڕێیان، بۆ مانگی داھاتوو. بەشداریکردنی ھەمووتان زۆر زۆر گرنگە! سوپاس—ژیار وتووێژ ١٤:٤٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- مانگانە گەر تەنیا وتارێکیش پێشنیازبکرێت دەبێت ئەویان ھەڵبژێردرێت، ماوەی پێشتر لێرە نەبووم، گەرنا دەبێت بۆ ئەم مانگەش گۆڕدرابا. دەبوایە بەڕێوەبەرێکی تر ئەم ئەرکەی گرتبا ئەستۆ، بەداخەوە سەرەڕای شەش بەڕێوەبەر کارەکان باش ناچن بەڕێوە. سەرچیا — ١٦:٤٢، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- ڕاست دەڵێیت. ھیواخوازم یەکێکی تر ھەڵکەوێت کە بتوانێت زیاتر چالاک بێت و ئەرکی بەڕێوەبارایەتی لە ئەستۆ بگرێت!—ژیار وتووێژ ١٦:٤٦، ٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
٢٠١٧
ئەگەر ھیچ پێشنیارێکیش نییە تکایە دەنگ بدەن بەو وتارەی کە ئێستا ھەڵبژێردراوە بۆ مانگی داھاتوو!—ژیـار وتووێژ ١٦:١٤، ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
@Kushared: تکایە وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە بگۆڕن بۆ وتاری ئەیمی لی (لە پەڕەی وتووێژی کاک @Serchia: باسی لەسەر کراوە.)—ژیـار وتووێژ ٢٢:٤٠، ٣١ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
- لەبەر درەنگی کاتەکە یەکسەر دامنا > Kushared (لێدوان) ٠٥:٥٢، ١ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)
١ی حوزەیران، ٢٠١٧
@Kushared: وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم مانگە دەرگا کراوەکەیە. سەیری پەڕەی ھەڵبژاردنەکەی بکە لە بەشی پاڵاوتنەکان. تکایە بە گۆڕینی وتارەکە ھەستن. سوپاس.—ژیـار وتووێژ ٠٩:٠٥، ١ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)
وتاری ھەڵبژێردراو
ھاوڕێیان@Kushared:، @Épine:، @Serchia:، @Calak:، @Min.neel:. ئەوە باشە کە وتاری ھەڵبژێردراو مانگێ جارێ بگۆڕدرێ. بەڵام بە مەرجێک کە وتارەکە وتارێکی باش بێت. ئەو وتارەی ئیستە دانراوە (گرێگری ھاوس) کەسێک بیخوێنێتەوە نازانێت عەرەبییە یا کوردی. واتە ھەڵەی ڕێزمانی و ستایلیی زۆری تێدایە. خوێندنەوەی ناخۆش و ئەستەمە. بۆیە تکایە پێش ئەوەی کە وتاری ھەڵبژێردراو بگۆڕن پاڵاوتن و پیاچوونەوەی بۆ بکەن. ئەگەر وتاری باشمان نیە، ھیچ کێشەیەک نیە کە دوو مانگ و سێ مانگ یەک وتار لەوێ بێت. بەسەر لیدی وتارەکەی ھاوسدا چوومەوە، بەڵام باقیی وتارەکەش ھەر ھەمان کێشەی ھەیە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٣:١٩، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- ئەو وتارە من پێیدا نەچوومەتەوە و @ئارام بکر: خەریکی بووە. من تەنھا ڕۆڵێکی بچووکم گێڕاوە لە نووسینەوەی ئەو وتارەدا. ھەرچۆنێک بێت، @صلصة صویا: کەمێک نوێیە بۆ ویکیپیدیا، لە ھەڵەکان خۆش بن و ھەوڵ بدەن چاکسازی تێدا بکەن، منیش خۆم گەر کاتم ھەبوو دووبارە بەسەریدا دەچمەوە. ئەگەر وتارەکە کێشەی زۆر بوو یان لەگەڵ سیاسەتەکان ڕێک نەکەوتبوو، تکایە داوای ھەڵسەنگاندنەوە بکەن.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٢٣:٣٣، ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- بەڕێز @Épine: تۆ کەمێک خراپم دەردەخەیت، بە ھەر حاڵ تۆ خۆت دەزانیت لە ڕووی ستایلەوە لەوانەیە ھەڵە بێت بەڵام لە ڕووی ڕێزمانییەوە وا نییە، ڕاستە لەوانەیە بچێتەوە سەر ڕێزمانی عەرەبی بەڵام بە دڵنیاییەوە دەڵێم کە توانای ئەوەی ھەیە واتا ببەخشێت وە ھەروەھا خۆت دەزانیت کە بێ ھۆکار نەبوو بە وتاری ھەڵبژێردراو و چەند دەنگێکی بە دەست ھێناوە و پاشان بوو بە ھەڵبژێردراو (@Gyan333: و @ئارام بکر: و تۆش) بۆیە تکایە کەمێک پارێزگاری لێبکە صلصة صويا (لێدوان) ٠٠:٤١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- کەسمان مەبەسیمان خراپ دەرخستن نییە. ئەگەر بڵێین ھەڵەی تێدایە، کێشەی نییە. ھەموومان ھەڵە دەکەین و ئاساییە. بەڵام وەک پیرەھەڵۆکان ئاماژەی پێداوە لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠٠:٤٦، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- سڵاو ھاوڕێیان! کاک @Pirehelokan: ڕاستە بڕێ خوێندنەوەی گرانە و من ئەوەی توانیبێتم ئەنجامم داوە و ناشڵێم ھیچ ھەڵەم نەکردووە تیایدا، بەڵام ئایا نەدەبوو کەسێک، بەڕێوەبەرێک دەنگی دژی بدایە لە کاتێکا لە ١٢ی ئەیلوولەوە کاندید کراوە؟! و ئەگەر دژ نەبوو و ھیچ وتارێکی تر کاندید نەکرابوو، ئەوا ھەڵدەبژێردرێت. ھەروەھا کاک @Épine:یش بە دەم دروستکردنی زانیاریدان و شتەکانی تر ھاتووە و ناوەناوە بەشداری دەکرد و دەستی خۆش بێت. و لێرە لە بەشی بەڕێوەبەراندا ھاتووە دەبێت بەڕێوەبەر یان بەکارھێنەرێکی کۆن بەسەری وتارەکاندا بچێتەوە. @صلصة صویا:ش بەکارھێنەرێکی زۆر چالاکە و تا ئێستاش زۆر باش ھاتووە. دووبارەشی ئەکەمەوە، کە من ئەوەی لەتوانامدا بووبێت ئەنجامم داوە. سپاس بۆ ئێوەش، —Aram وتووێژ ٠٩:١١، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
تاكە هەڵەی وتارەكە هـ و ھ ی لێك جیا نەكرابۆوە واتا هـ ی عەرەبی لەجیاتی ھ كوردی نوسرا بوو ئەوە من چاكم كرد ئێستا كێشەی نییە Gyan333 (لێدوان) ٠٩:٤٠، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- بەڵێ، لە سیاسەتەکان وا نووسراوە. ٧ بەڕێوەبەرمان ھەیە بەڵام چەندیان چالاکن؟! ھەقە ھەموو ئەوانەی ناتوانن ئەرکی بەڕێوەبەرایەتی بگرنە ئەستۆ وازی لێ بێنن و داواکارییەک پێشکەش بکەن بەڕاستی. خۆشتان ئەزانن من فریا ناکەوم ھەمووشتێک خۆم بیکەم، ھەرچەندە گرنگییەکی زۆریش بە ویکیپیدیا دەدەم. بە ھیوای ئەوەی بەشداربووە پێشکەوتووەکان وەک بەڕێوەبەران بەسەریدا بچنەوە، ئەوە ئەرکی سەر شانیانە! دەستتان خۆشبێت، ئەوەی توانیوتانە کردووتانە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٥:٠٣، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Gyan333:، @Épine:، @صلصة صويا:؛ ھاوڕێیانی ئازیز، مەبەست لەم وتووێژە لۆمەکردنی ھیچ بەکارھێنەرێک نیە. ویکیپیدیاوانەکان خۆبەخشانە کار دەکەن و ھەموویان جێی ڕێزن. بەڵام مەبەست ئەوە بوو پیاچوونەوە بکرێت ھەمیشە، بەتایبەت بۆ وتاری ھەڵبژێردراو. کات نیە؟ قەی ناکا! با دوو مانگ و سێ مانگ یەک وتار بێت. بە بڕوای من ئەوە باشە لەوەی کە کواڵیتیی کارەکەمان دابەزێ و گاڵتەمان پێ بکرێت کە نووسەرانی ویکیی کوردی خۆیان کوردی نازانن. ویکیی سۆرانی ھەتا ئەمڕۆ لەبارەی وتووێژ و قووڵییەوە یەکێ لە ویکییە باشەکان بووە و لانیکەم لە زۆرێ لە ھاوسێ گەورەکانی باشتر بووە. ئامارەکانی ویکیمیدیا ئەوە دەڵێت. بەکارھێنەری ئازیز @Gyan333:، کێشە تەنیا ھ نیە. ئەوە کێشەی ڕێنووسە نەک ڕێزمان و بە کرتەیەک چارەسەر دەبێت. ئەوەی کە فیعل لە سەرەتای ڕستەوە بێت تایبەتی ڕستەی فیعلییەی عەرەبییە. لە ھیچ زمانێکی ھیندی-ئەورووپیدا نیە. ھەروەھا نەخۆشخانەی برینیستۆن بلینزبۆروی فێرکاریش عەرەبییە. لە کوردیدا بەپێچەوانەی عەرەبی صفت (ئاوەڵناو) دەکەوێتە پێش مضاف الیە (ناوە ئیزافەکە). ئەمە پێشتر لە وتووێژ:سوپای ئازادی سووریا و وتووێژ:زانکۆی پزیشکیی ھەولێردا باس کراوە و چارەسەر کراوە. نموونەی تریشی تێدا بوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:٣٤، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- بەڕێز @Pirehelokan: «کات نیە؟ قەی ناکا!» چارەسەرێک نییە. وپ:سوھ بخوێنەرەوە، کاتێک کە ھیچ وتارێکی تر نەپاڵێورابوو، ھیچ دژێک نەبوو، بۆیە ئەم وتارە داندراوە. ئەمە سیاسەتە. من تەنھا یەک شت تووڕەم دەکات، ئەویش ئەوەیە کە دەنگدان کرا ھەمووان بێدەنگ بوون جگە لەو سیانەمان، من دەنگی بێلایەنیم دا و ئارامیش دەنگی بەڵێ. تۆ داوای پاڵاوتن دەکەی، پاڵاوتن دەکرێ و کراوە بەڵام تا ئێستا لە یەک دانەدا ڕای خۆتت دەرنەبڕیوە و ھیچ دەنگێکت نەداوە! ئێستا سێ ھەڵبژاردەمان لەبەردەستە:
- دەنگدان بۆ ھەڵسەنگاندنەوەی وتارەکە: ڕای خۆت دەرببڕە، دوای ھەفتەیەک ئەم وتارەی ئێستا لادەبرێت گەر چاکسازی پێویستی بۆ نەکرا. لە چەند شوێنێک باسی کێشەکانت کردووە، بەڵام دەتوانی باشتر بۆ نووسەری ڕوونبکەیتەوە کە چۆن چاکی بکات، و وتارەکە لە ویکیپیدیای عەرەبییەوە وەرگیراوە، ئەگەر بەھەر شێوازێک بێت ئەمە یارمەتیت بدات، با ھەر بیزانی.
- وتارێکی باشتر بنووسەوە و بیپاڵێوە، گەر پڕۆسەی پاڵاوتنی بڕی، جێگرەوەی ئەوەی ئێستا دەبێت.
- بەسەر وتارەکەدا بچنەوە و باشتری بکەن: کەس وەک خۆت نازانێت باشتری بکات. وەک ئینگلیز دەڵێ، «کە ویستت شتێک باش بێت، خۆت بیکە.»
- منیش لەگەڵ ئەوەم کە کوالێتی وتارەکانمان نایاب بن. ئەمە خۆی سیاسەتی وتاری ھەڵبژێردراوە. بەڵام ھیچ یارمەتییەک نادەیت لەکاتێکدا لە پڕۆسەی دەنگدان و بەسەرداچوونەوە (کە ٣٠ ڕۆژی ڕێکە و کەمتر نییە) ئابسێنت بیت و دوای ھەڵبژاردنی وتارەکە ئینجا ڕای خۆت دەرببڕیت. ئەمە تەنھا کارەکان سەختتر دەکات. ھەرچۆنێک بێت، دووبارە دەستخۆشی لە ھەموو لایەک دەکەم، ھەوڵی خۆیان داوە، سپاسی تۆش دەکەم کە کێشەکەت خستە بەرچاو، ھەڵبەتە خەتای من بوو کە بەسەر وتارەکەدا نەچوومەوە و تەنھا بۆ یەک بەشداربووم بەجێھێشت. من وەک بەڕێوەبەرێک بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم، لایەنی کەم بارەکە دەخەمە سەر شانم درک بە ھەڵەکەی خۆم ئەکەم کە وەک بەڕێوەبەرێک بە پێی پێویست چالاک نەبووم.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ١٨:٥٧، ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Épine:، لە ھیچ کوێی سیاسەتەکان و ڕێنوێنەکانی ویکیپیدیادا نەوتراوە ئەرکی سەر شانی بەکارھێنەرێک یا بەڕێوەبەرێکە کە لە ھەموو دەنگدانەکاندا بەشدار بێت. من وەکوو ھەموو بەکارھێنەرەکانی تر ھەندێ جار لەسەر ھێڵ نیم یا بۆ ماوەیەک چالاکیم کەمە. ھەرچەن دوایین گۆڕانکارییەکان فاڵۆ دەکەم. بەڵام زۆر جاریش بۆم دەست نادات بەشداریی دەنگدانەکان بم. پێشنیاری من ئەوەیە ئەگەر بە بڕواتان دەنگدانێک پێویستی بە بەشدارییە و کەس لێی ناپرسێت بەکارھێنەرەکان بە en:Wikipedia:Canvassing بە ڕەچاو کردنی سیاسەتەکان بانگ بکەن بۆ بەشداری. وەک ئەو کارەی یەکێ لە بەکارھێنەران کردوویە. ئینجا ئەوەش بڵێم کە سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ھیچکات ھێند بەرتەسک نین کە بڵێن ئەوەندە ڕۆژ ئەشێ دەنگدان درێژەی بێت، یا وتار ئەشێ لە ئەوەندە وشە پێک ھاتبێ و... ئەوانە پێشنیارن. یانی ڕۆحی سیاسەتەکان ئەگەر پێشێل نەکرێت خەتەکەی قەی ناکا. ئینجا ئاماژە دان بە ھەڵە یا کەموکۆڕی لە ویکیپیدیادا ئاساییە. بۆیە ھەموو بەکارھێنەران بۆیان ھەیە بیکەن. لە ئیستەشدا من لیدی وتارەکەم چاک کردووە. یانی ئەو بەشە کە لەسەر لاپەڕەی دەستپێکدا دیارە. ئەو ڕەخنانەشم لە دوای تەواو کردنی ئەو چاکسازییانە دەربڕی. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠١:٣٨، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- @Pirehelokan: خۆ من ئەو سیاسەتەم نەنووسیوە کە دەڵێ ئەگەر وتارێک پێشنیار کرا دژیشی ھەبێت ھەر ھەڵدەبژێردرێت بۆ ڕێگری لە درێژکردنەوەی وتووێژ. سیاسەتەکانی وتاری ھەڵبژێردراو جیان لە سیاسەتە گشتییەکان. دواتر تۆ بەڕێوەبەریت نەوەکا بەکارھێنەرێکی ئاسایی، لەم چەند ساڵەشدا دەبێ درکت پێ کردبێت کە ھەندێک شت بۆ ئێمە ئەرکە. ڕاگرتنی ویکیپیدیا بە نموونە. ھرر بۆیەش دەسەڵاتی بەڕێوەبەریمان پێدراوە. لایەنی کەم من وا سەیری دەکەم. دواتر لە بەشی ڕاگەیاندن و پەیامەکانی کۆمەڵگە دەنووسرێ، نەبێت لە دوایین گۆڕانکارییەکانیش دەرنەکەوێت، ئیتر نازانم لەوە زیاتر چی بکەین، مەگەر بە تایبەتی قسە لەگەڵ بەکارھێنەرەکان بکەین و پێیان بڵێین دەنگ بدەن (کە زۆرجار ئەمەش ئەکەین.) منیش نەم وتووە ئاماژەدان بە کێشەکان شتێکی خراپە یان ھاوشێوەی ئەوە، تەنھا دەڵێم ھیوادارم لەمەودوا مانگانە لەکاتی خۆیدا بەشداری بکەیت لەم پڕۆسەیەدا، چوون کە کۆتایی ھات بەڕاستی ناخۆشە ھەمدیس لە مانگێکدا ئەوە بکەینەوە. بەھەرحاڵ، شوێنی وتووێژکردن لەسەر سەندنەوەی وتاری ھەڵبژێردراو ئێرەیە.--◂ ئێپین وتووێژ♬ ٠١:٥٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
- ھاوڕێ ویکیپیدیا مۆدێلێکە لەسەر crowd sourcing دامەزراوە. یانی لەڕاستیدا بێ بەشداریی ژمارەیەکی زۆر لە کەسان ناچێتە پێش و کاری دوو سێ کەس نیە. بەڵام ھەوڵی خۆمان دەدەین. سپاس بۆ تۆ و ھەموو لایەک. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٢:١٠، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)
فێرکاریی شێوازی کردنی وتار بە ھەڵبژێردراو یان ھەڵنەبژێردراو و ڕاگەیاندنی ئەنجامی پاڵاوتن
سڵاو لە @Épine: وەک دروستکەری ئەم پڕۆژەیە و ئەوانی تریش، پێم وایە زۆربەی بەکارھێنەران نازانن چۆناوچۆن وتارێک بکەن بە ھەڵبژێردراو و ناشزانن ڕێکارەکانی چین بۆیە ھاتم وەک سەرەتایەک ئەمەم داڕشت. گەر ڕازین بمێنێتەوە، ئەوا تکایە باشتری بکەن و ڕەنگە بۆ وتاری باشیش شتێک دروست بکەین. گەر ڕازیش نین، تکایە دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەنەوە. من وەک خۆم بە شتێکی باشی دەزانم چونکە خۆشم کاتێکی زۆرم پێ دەچوو تا وتارێکم دەکردە ھەڵبژێردراو، بەڵام لە لایەکی تریشەوە ترسم لەوەیە کە ھەرکەسە و حەزی کرد و بەبێ گوێدانە سیاسەتەکان بچێت چیی پێ خۆشە بەو شێوازە بیکاتە ھەڵبژێردراو. چی دەڵێن؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:٣٠، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
- پێم باشە ئەم فێرکارییە هەبێ، گەر خراپکاری پێ کرا دەتوانین دەستکارییەکان بگەڕێنینەوە. بۆ بەکارهێنەرانی داهاتووی ویکیپیدیاش گرنگە، ڕەنگە تا سەر ئێمە نەمێنینەوە.--◂ ئێپین ♬ ٢١:٥٨، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)
- دروستە و ڕەنگە تا سەر نەمێنینەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ٠٩:١٦، ١ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)
وتاری هەڵبژێردراوی هەفتانە
سڵاو، پێشنیارێکم هەبوو ئەویش ئەوەیە تا کەسێک یان چەند کەسێک پێداچوونەوە بە پاڵاوتنی وتارێک نەکەن،وەک وتاری هەڵبژێردراو دەستنیشان نەکرێت.چونکە وتاری هەڵبژێردراو واتا باشترین وتارەکانی ویکیپیدیا.ئێستا کە وتاری هەفتانەمان هەیە واتای ئەوەنییە هەر وتارێک لەو ماوەیەدا پاڵاوتنی بۆکرا یەکسەر هەڵبژێردرێت.دەکرێت کەمێک سەبری زیاتر هەبێت تا دوو هەفتە یان ماوەیەکی زیاتر . Kurd2021 (لێدوان) ١٨:٥٩، ١٠ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
کێشەی داڕێژە
سڵاو هاوڕێیان،
دەمێکە دەمەوێ باس بکەم کە شێوازی دانانی پەڕەکانی وه بەم شێوەیە هەڵەیە: ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/ئەیلوول، لە ئێستادا، لەژێر ناوی داڕێژەدا خەزن کراون، لەکاتێکدا دەبێت بگوازرێتەوە بۆ ژێر پەڕەی وپ:وه بەم شێوەیە وپ:وه/٢٠٢٢/ئەیلوول، بە هەمان شێوە ژێرپەڕەکانی تریش بگوازرێنەوە ژێر خۆی. ڕەنگە ئاسانتر بێت ئەگەر بە بۆتێک چاکی بکەین تاکوو بە هەڵە بەردەوامی پێ نەدرێت.
سوپاس. ◂ ئێپین ♬ ١١:١٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aram:--◂ ئێپین ♬ ١٠:٢٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- سڵاو @Épine: مەبەستت ئەوەیە تەواوی ئەم پەڕانە بگوازینەوە بۆشاییناوی ویکیپیدیا؟ ئەگەر بەڵێ، پەڕەیە یا زیاتر ھەیە کە نابێت بیگوازینەوە؟ ئەگەر ھەیە، پێڕستیان بکە. ⇐ئارام وتووێژ ١٢:٠١، ١٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڵێ کاک @Aram: مەبەستم ئەوەیە، ئەوانە لە ئەسڵدا ژێرپەڕەی پرۆژەکەن، من ئەوسا کە دەستم پێ کرد هەر لەسەر ڕێگە هەڵەکە ڕۆیشتم کە پێشووتر هەمان بوو، دواتریش پەڕەکان زۆربوون و ئاسان نەبوو دانە دانە چاکیان بکەین. مادام ئێستا بۆت لێرە چالاکە، پێم باشە ئێستا چاکی بکەین..--◂ ئێپین ♬ ٠٤:٤٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- @Épine: تێگەشتم و چارە دەکرێن، بەڵام وەڵامی پرسیاری دووەممت نەدایەوە. ھەر ھەموو ژێرپەڕەکانی داڕێژەکە بگوازینەوە؟ ئیىجا ناوەکان بکەینە سەر شێوەی «ویکیپیدیا:وھ/٢٠٢٢/ئەیلوول» یان «ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان/٢٠٢٢/ئەیلوول»؟ کە خۆم ئەمەی دووەمم پێ باشترە چونکە ئەوەی یەکەم دەبێ ڕەوانەکەر بخەینە ناو باسەکەوە. ⇐ئارام وتووێژ ١٩:٥٩، ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- بەڵێ هەموو پەڕەکان لەسەر شێوازی دووەم.◂ ئێپین ♬ ١١:٤١، ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)
- @Épine: کرا سەرجەم پەڕەکان بەبێ ڕەوانەکەر لە «داڕێژە:وھ» بۆ «ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان» گوازرانەوە و ئەوەندەیشی پێم زانیون، بەستەرەکانم نوێ کردووەتەوە. ⇐ئارام وتووێژ ٢٣:٢٩، ٩ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
- سوپاس!--◂ ئێپین ♬ ٠٠:٢٥، ١١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)
پەڕەکان بپارێزن
بەپێی سیاسەتەکان بەڕێوەبەران لەسەریانە وتارە هەڵبژێردراوەکان بە جۆری پاراستنی دەستکاریی هەڵواسراو بپارێزن تاکوو بەسەرداچوونەوەکان پێویستیان بە قبووڵکردن ببێت لەلایەن بەشداربووانەوە. ◂ ئێپین ♬ ٢٢:٥٨، ٢١ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)