From Wikipedia, the free encyclopedia
لیزا مینێلی (لە دایکبووی ١٢ی ئازاری ١٩٤٦) خانمەکتەر، گۆرانیبێژ و سەماکەری ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی ئۆسکار. وەک ئەکتەرێکی شانۆش خەڵاتی تۆنی بەدەست ھێناوە. لەلایەن حکوومەتی فەڕەنساوە، مێدالیای ڕێزلێنانی پێدراوە.[1]
لیزا مینێلی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Liza Minnelli | |
لەدایکبوون | لۆس ئانجلەس، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ١٢ی ئازاری ١٩٤٦
ناوی کاتی لەدایکبوون | Liza May Minnelli |
باوک | Vincente Minnelli |
دایک | Judy Garland |
ھاوسەر | Peter Allen، Jack Haley Jr.، David Gest |
زمانی نووسین | ئینگلیزیی ئەمریکی |
پیشە | ئەکتەر |
پەروەردە | Chadwick School، High School of Performing Arts، Fiorello H. LaGuardia High School، Scarsdale High School، HB Studio |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٩ |
ئایین | Episcopal Church |
باری تەندرووستی | hiatus hernia |
جۆری دەنگ | کۆنتراڵتۆ |
ئامێری مۆسیقا | دەنگ |
چەشن | مۆسیقای پۆپ، traditional pop، جاز |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Capitol Records |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
لیزا لە ساڵی ١٩٦١، چووە نیویۆرک سیتی بۆئەوەی کاری زیاتر لە نواندنی شانۆ بکات، لەوێ وەک خانمەکتەرێکی میوزیکاڵی شانۆ چالاکییەکانی دەستپێکرد، ھەروەھا لە یانە شەوانەکانیش ننمایشی ھەبوو و وەک ھونەرمەندێکی پۆپ دەردەکەوت. مینێلی بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٨، لە فیلمێکی بەریتانی بەناوی (Charlie Bubbles) بە ڕۆڵی سەرەکی دەرکەوت. لە ساڵی ١٩٦٩، لە ڕێی فیلمی (The Sterile Cuckoo) بۆیەکەمینجار پاڵێوراوکرا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر، بەڵام نەیبردەوە. دواتر لە ساڵی ١٩٧٢، بەھۆی ڕۆڵگێرانی سەرەکی لە فیلمی (Cabaret) دووبارە دەکرێتەوە پاڵێوراوی خەڵاتەکە، ئەمجارەیان دەبێتە براوەی خەڵاتەکە.
لە سەرەتا شەستەکان، گۆرانییە تاکەکانی سەرنجی لاوانی ئەمریکای ڕاکێشا بوو.[2][3] ناوبراو ماوەیەکی زۆر درێژەی بە گۆرانی گوت دا، لە دوای ٢٠١٠ەوە خۆی بەدوور گرتووە لە بەشداربوون لە کۆنسێرتە گەورەکان، زیاتر لە نمایش و کۆبوونەوەی بچووک دەرکەوتووە.[4][5][6][7][8]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.