From Wikipedia, the free encyclopedia
لیدیا لیتڤیاک (بە ڕووسی: Лидия Владимировна Литвяк؛ لە دایکبووی ١٨ی ئابی ١٩٢١ - مردووی ١ی ئابی ١٩٤٣)[1] کەسایەتی ژنە جەنگاوەری فڕۆکە بوو لە ھێزەکانی ئاسمانیی یەکێتیی سۆڤیەت لە کاتی جەنگی جیھانیی دووەم.[2] مێژوونووسان لەبارەی سەرکەوتنەکانی لیدیا بە نزیکی لێکدانەوەیان بۆی کردووە کە تێیدا پێنج بۆ دوانزدە سەرکەوتنی تاکەکەسی بەدەستھێناوە لە کۆی ئەو ٦٦ ئەرکەی پێی سپێردرابوون. ئەو لە شەڕی ستالینگراد بەشداری کرد، ھەربۆیە زۆر جار بە وایت ڕۆسی جەنگە ناوی دەھێنرێت.[3][4][5]
لیدیا لیتڤیاک | |
---|---|
بە ڕووسی: Лидия Владимировна Литвяк | |
لەدایکبوون | ١٨ی ئابی ١٩٢١ مۆسکۆ، ڕووسیا |
مردن | ١ی ئابی ١٩٤٣ ساڵ ژیاوە) Kozhevnia، ئوکراینا | (٢١
دڵسۆزی | یەکێتیی سۆڤیەت |
ناسناو | Белая Лилия |
ھۆی مەرگ | کوژراو لە شەڕدا |
شوێنی ناشتن | Dmytrivka |
ھاوسەر | Aleksey Solomatin |
پیشە | fighter pilot، ئەفسەری سەربازی، فڕۆکەوانی تاک نیشان |
بواری کار | fighter unit |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٤٢ |
پلەی سەربازی | junior lieutenant |
ناکۆکی | بەرەی ڕۆژهەڵات |
لقی سەربازی | ھێزی ئاسمانی سۆڤیەت |
Military unit | 586th Fighter Aviation Regiment، 437th Fighter Aviation Regiment، 9th Guards Fighter Aviation Regiment، 296th Fighter Aviation Regiment، 73rd Guards Fighter Aviation Regiment |
پۆلێنکردنی قوربانییە سەربازییەکان | کوژراو لە شەڕدا |
لیدیا لە ڕۆژی ١ی ئابی ١٩٤٣، لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا لە ٦٦ەمین ئەرکی سەربازییدا پێکرا و کوژرا.[6] لە ٦ی ئایاری ١٩٩٠، لەلایەن میخائیل گۆرباچۆڤ خەڵاتی ڕێزلێنانی پاڵەوانی دایە لیدیا.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.