لیبرلاند
وڵاتێکی دانپێدانەنراو لە ئەورووپا / From Wikipedia, the free encyclopedia
لیبرلاند (بە ئینگلیزی: Liberland) بە فەرمی کۆماری ئازادی لیبرلاند وردەوڵاتێکە لە پارچە زەوییەکی چۆڵ و ناکۆک لە کەناری ڕۆژاوای دانووب لە نێوان سڕبیا و کرواتیا. بۆ یەکەمجار لەلایەن ڕامیار و چالاکوانێکی ڕاستڕەوی ئازادیخوازی چیک ڤێت دلیچکا لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ بانگەشەی ناوچەکەی کرد.[1] [2]
لیبرلاند | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Free Republic of Liberland | |
دامەزران | ١٣ی نیسانی ٢٠١٥ |
بابەتی لاوەکی | Croatia–Serbia border dispute |
ناو بە زمانی فەرمی | Free Republic of Liberland |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی |
دروشم | To live and let live |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | لیبرلاند |
ناوچەی کاتی | کاتی ئەورووپای ناوەندی |
جێ | گۆرنیا سیگا |
ناوچەی جوگرافی | سلاڤۆنیا |
پۆتانی شوێن | ٤٥°٤٦′٦″N ١٨°٥٢′١٧″E |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | constitutional republic، direct democracy |
سەرۆکی حکوومەت | Vít Jedlička |
دانیشتووان | ٢٠ |
دراو | Liberland merit |
ھاوسنوورە لەگەڵ | کرواتیا، سڕبیا |
ڕووبەر | ٧ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
وێبگە | https://liberland.org/ |
ماڵپەڕی فەرمی لیبرلاند بانگەشەی ئەوە دەکات کە وڵاتێکە لە ئەنجامی ناکۆکی سنووری نێوان کرواتیا و سڕبیا دامەزراوە،[3] [4] [5] کە ھەردوو سڕبیا و کرواتیا بانگەشەی سەروەرییان دەکەن بەسەر ھەندێک ناوچەی ڕۆژھەڵاتی دانووب، لە کاتێکدا کرواتیا ھەندێک ناوچەی دەکەونە کەناری ڕۆژاوا، لەنێویاندا ناوچەیەک ھەیە کە پێی دەوترێت لیبرلاند و بە ناوچەیەکی سڕبی دادەنرێت، بەڵام سڕبیا بانگەشەی سەروەری بەسەر ئەم ناوچەیەدا ناکات.
ئەم زەوییە ڕووبەرەکەی ٧ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە (٢.٧ میل چوارگۆشە)، یان بە نزیکەی قەبارەی چیای تاریقە، و لە دوای جەنگی سەربەخۆیی کرواتیا لەژێر فەرماندارێتی کرواتیادا بوو.[6] ھیچ دانپێدانانێکی دیپلۆماسیانەی لیبرلاند لەلایەن ھیچ وڵاتێکی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە نییە بەڵام توانیویەتی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتی دانپێدانەنراوی سۆمالیلاند دروست بکات.[7] [8]