لویس دی برۆی
From Wikipedia, the free encyclopedia
لویس دی برۆی (بە ئینگلیزی: Louis de Broglie؛ لەدایکبووی ١٥ی ئابی ١٨٩٢ - ١٩ی ئازاری ١٩٨٧) فیزیکزانێکی فەڕەنسی بوو کە جێ دەستێکی دیاری ھەیە لە بەرەو پێشچوونی بیردۆزی بڕی کۆن. لە پەڕەی تێزی دکتۆراکەی لە ساڵی ١٩٢٤دا گریمانەی ئەوەی دانا کە ئێلێکترۆنەکان شەپۆلی سروشتییان ھەیە و بەو ھۆیەشەوە پێشنیاری ئەوەی کرد کە ھەموو ماددەکان خاوەنی تایبەتمەندی شەپۆلین. ئەم چەمکە ناسراوە بە گریمانەی دی برۆی، کە نموونەیەکە لە دوولایەنەبوونی شەپۆل و تەنۆلکە و ھەروەھا بەشێکی گرنگی بیردۆزی مێکانیک کوانتۆم پێکدەھێنێت. دی برۆی لە ساڵی ١٩٢٩ خەڵاتی نۆبڵی لە فیزیادا وەرگرت دوای ئەوەی کە ڕەفتاری شێوە شەپۆلی ماددە بۆ یەکەم جار بە تاقیکردنەوە سەلمێنرا لە ساڵی ١٩٢٧.