لایلایە
From Wikipedia, the free encyclopedia
لایلایە یان لایەلایە بریتییە لە ھەڵبەست یان گۆرانییەک کە دایکەکان بۆ ژیر کردنەوەی مناڵانی ساوا یان بۆ خەو لێخستنیان دەیخوێننەوە. لایلایە بەشێک لە وێژەی زارەکیی نەتەوەکانن و زۆر جار ھەڵگری کۆمەڵێک زانیارییە سەبارەت بە کۆمەڵگا و مێژووی نەتەوەکان. یەکێک لە کۆنترین لایلایە تۆمارکراوەکان تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ دوو ھەزار ساڵ بەرلە مەسیح کە لە بابیلۆن ھاتووەتە نووسین.[1]