From Wikipedia, the free encyclopedia
لاربوونی ستوونی پشت یان لاربوونی بڕبڕەکانی پشت یاخود خواربوونی پشت[1][2] [3] بە ئینگلیزی: scoliosis بریتیە لە دیاردەیێکی ناتەندرووست کە تووشی بڕبەکانی پشت دەبێت بەهۆی جولەی بڕبڕەکان لەلایەک بۆ لایەکی تر بە ناڕێکی بەجۆڕێک بڕبڕەکان بە شێوەیەکی سرووشتی و گونجاو لەسەر یەک ستوون ئاسا ناوەستن،بەهۆی ئەو ناڕێکی و لاریەی پشتەوە لەگەڵ ئەو کێشە زۆڕەی جەستەوە کە بڕبڕەکان ڕایانگرتووە شێوەی تیپی (S)ئینگلیزی وەردەگرێت.
دراوەکان لە سەرچاوەکانی تردا |
---|
ئەو لاربوونەی پشت ئاسایی لای گەنجان و بەساڵاچوان ڕوودەدات، بەهۆی تیشکی xray و mri دەتوانین بڕ و شێوەی لاربوونەکە ببینین کە لە شێوەی تیپی (S)و(C)ی ئینگلیزی دەردەکەون، ئەم دیاردەیە زۆر جار لە زگماکیەوە لە پشت بەدی دەکرێت بە ئینگلیزی: congenital، یان بەهۆیەکی نادیار بە ئینگلیزی: idiopathic یان بەهۆکارێکی زۆر دەگمەن کە بە کێشەی پێک گەیشتنی هەستەوەرە ماسولکەییەکانەوە ڕوو دەدەن،یان بەهۆی تەشەنەکردنی نەخۆشی ترەوە وەک هەوکردنی ماسولکەکانی درکە پەتک و مێشک، [ژێدەر پێویستە]لاربوونی پشت تووشی هەموو بڕبڕەدارێک دەبێت بۆ نموونە ماسیەکان، بۆیەکەم جار ئەم نەخۆشیە لەلایەن پزیشکی ئەگریکی [ئێپکرات] دەستنیشان کرا.
ناونانی لاربوونی پشت بەگوێرەی چۆنیەتی لاربوونەوەکەی دەکرێت، هەروەها ڕەچاوی بڕ و جۆڕ و ئاراستەی لاربوونەوەکە دەکرێت، لەگەڵ ئەو گۆشەیەی لاربوونەوەکەی درووستی کردوە.
لاربوون دابەش دەکرێت بۆ دوو بەشی سەرەکی،ئەوانیش:
لێرەدا هیچ کێشەیەک لەبڕبڕەکانی پشت نیە،بەڵام دیاردەکە ڕوو دەدات بەهۆی گرژبوونی ماسولکەکانی پشت یان هەوکردنی جوومگەکانی پشت ،هەروەها ڕەنگه دڕێژی و کورتی لاقەکان ئەم دیاردەیەش دڕووست بکەن،کە لەم بارە بە لاربوونی زگماکی هەژماڕی بکەنەوە،گەلێک جار بەهۆی نادرووستی کڕنووش بردنیش بەدیاردەکەوێت.
لەم بارە هۆکاری لاربوونەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەبوونی کێشە لە دڕکە پەتک و بڕبڕەکانی پشت،کە ئەم جۆڕەیان بۆ چوار جۆڕی تر دابەش دەکرێت،بڕیتین لە:
ئەم جۆڕەیان لە ٪۸۰ بارەکانی لاربوون دەگرێتەوە(بەربڵاوە) بەڕێژەی ٪٤-۲ تووشبووان لەو جۆڕەن،ڕەگەزی مێ زیاتر تووشی دەبن لەچاو نێرینەکان،کە زیاتر بڕبڕکانی سنگ بەلای ڕاستدا لار دەبنەوە .
ئەم جۆڕەشیان دابەش دەبێت بۆ سێ جۆڕی تر کەبریتین لە:
ئەم جۆڕەیان لەکاتی لەدایک بوونی ساوایان بەدیاردەکەوێت،هۆکارەکەی ناڕوونە بەهۆی ناڕێکی پێکهاتەی بڕبڕەکانی پشتەوەو دەبێت،بەم جۆڕەی خوارەوە:
هەروەها چەندین باری نەخوازڕاوی بۆماوەیی هەیە کە لاربوون درووست دەکەن،وەک کەمی ئەندامێکی ئێسکە پەیکەر ،یان کەمی گەشەیی لە ئەندامێکی ئێسکە پەیکەر وەک کۆنیشانی مارڤان و بارەکانی کورتە باڵایی.
هۆکارەکانی بۆ پەک کەوتنی ماسولکەکان دەگەڕێتەوە بەهۆی نەخۆشی دەمارەکان ،یان بەهۆی کەمی گەشەو توانای ماسولکەکان و پێکهاتەکانیان،وەک ئیفلیجی مێشک و ئیفلیجی منداڵان.
بریتیە لە لاربوونی یەک ئاڕاستەیی کە لە ۱۰نمرە تێپەردەکات ،بەشێوەیەکی گشتی لە بڕبڕەکانی سنگ و کەمەر ڕوو دەدات دوای گڕێی چوارەم و پێنجەمی تەمەن،بەهۆی نەخۆشیە جۆربەجۆرەکانی تەمەنەوە(دەردەپیری).
ڕوودەدات بەهۆی هۆکارە تەندرووستیەکانی وەک:
ئەم نەخۆشیە لەنەخۆشیە بۆماوەییەکانە پتر،کە لەقۆناغەکانی گەشەی مرۆڤ گۆڕانکاری بەسەردادێت جا بەرەو چاکی بێت یان خڕاپ بوون،بۆ تێگەیشتنی زیاتر:
زۆڕینەی دیاردەکانی لاربوونی پشت لای هەرزەکاران هۆکارەکەی ڕوون و ئاشکرا نیە.[8] هۆکارەکانی لاربوون دیارنین لەبنەڕەت دا،بەڵام زۆڕینەیان هاوڕان لەسەر ئەوەی نەخۆشیەکە پەیوەندی بە بۆماوەوە هەیە.[9] وە دیاردەکە وەکو نەخۆشی پتر لای مێینەکان هەیە لەوەی لەنێرینەکان بە چوار بەرامبەر.[10] بەتایبەت ئەوکەسانەی هەڵگری ئیفلیجی مێشکن یاخود بەشێوەیەکی تەندرووست لەدایک نابن،جگە لەوەی هەندێک لە نەخۆشەکان لەکاتی لەدایک بوونیشیان بە تەنرووست و لەشساغیەوە لەدایک بوون بەڵام بەهۆی هەڵگرە بۆماوەییەکانیانەوە لەکاتی هەرزەکاری یان پێگەیشتنی تەواو نیشانەکانی لاربوونیان تێدا دەردەکەوێت بەهۆی ڕووداوێکی بچووکەوە.[11]
بەشێوەیەکی گشتی لە ٪۸۰ دیاردەکانی لاربوون هۆکارەکەی نادیارە،وە لە ٪۲۰بەهۆی نەخۆشیەکانی دەمار و ماسوولکەکان و بەستەرەکان و گەشەی کۆئەندامی ئێسکەوەیە،کە دوای ماوەیەکی کەم لە ڕووداوەکان نیشانەکانی دەردەکەوێت،یان بەهۆی لاوازی دڵ و جیاوزی کورت و دڕێژی لاقەکانیش هۆکاری ترن.
تێکچوونی ڕێزبەندی بڕبڕەکانی پشت لەنێوان مرۆڤەکان لە ۳تاوەکو٥کەس دەبێت بۆ هەر۱۰۰۰کەسێک[12] لە ۲۰°ئەو ڕێژەیە یەکسانە لەنێوان ڕەگەزەکانی نێڕ و مێ دا،بەڵام ئەو نەخۆشانەی گۆشەی لاربوونەکەیان لە ۲۰°زیاترە دەبینین ڕێژەکەیان کەمترە کە لە نێوان هەر ۲٥۰۰کەس کەسێک هەڵگری ئەو ڕێژە بەرزەیە،بەشێوەیەکی گشتی لە ٪۲مێینەکان توشی ئەم نەخۆشیە دەبن بەرامبەر بە ٪۰٫٥نێرینەکان.
لەنیشانە هەرە باوەکانی پەیدابوونی ئازارە لە بڕبڕەی پشت لەکاتی پێگەیشتن دا،بەتایبەت ئەگەر هاتوو ئازارەکە فەڕامۆش کرا بە بێ ڕێنماییەکانی پزیشک و وەرگرتنی چاڕەسەر.[ژێدەر پێویستە]زۆڕینەی ڕاپۆرتە پزیشکیەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نەشتەرگەری بڕبڕەکانی پشت بۆ ڕاست کردنەوەی لاریەکەی نەیتوانیوە سەرکەوتن بەدەست بێنێت بە لابردنی ئازارەکەی،تەنها بۆ کاری جوانکاری باڵا و ڕێکی پشت نەبێت بۆ ئەوکەسانەی کە بەڕێژەیەکی زۆڕ لاریەکەی ناوچەی قۆپاو و قۆقزی درووست کردوە،ڕاهێنانە وەڕزشیەکان بە باشترین چاڕەسەریەکانی لابردنی ئازار دادەنڕێت.لەنیشانەکانی تر:.
تەنها لەڕێگای پزیشکی پسپۆر و وێنەی تیشکی دیاری دەکرێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.