قەڵا (فیلم)
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەڵا (بە ئینگلیزی: Qala) فیلمێکی درامیی ھیندی ساڵی ٢٠٢٢ە، کاری دەرھێنان و نووسینی لەلایەن ئانڤیتا دیووت بۆ کراوە. فیلمەکە لەلایەن کارنێش شارما لەژێر دەستی کلین سلێت فیلمز بەرھەم ھێنراوە و تریپتی دیمری و سواستیکا موکرجی و بابیل خان لە یەکەم دەرکەوتنی فیلمیدا ڕۆڵی سەرەکیان گێڕاوە. لە ١ی کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ لەلایەن کۆمپانیای نێتفلیکس بڵاوکرایەوە. فیلمەکە لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێداچوونەوەی ئەرێنی وەرگرت، کە ستایشی نمایشەکان، دەرھێنان، نووسین، شێوازی بینراو، سینەماکاری و دەنگەکانیان کرد. چیرۆکی فیلمەکە دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی لەلایەن ڕابردوویەوە دەورە دراوە، گۆرانیبێژێکی بەتوانا بەناوی «قەڵا» بۆ گەیشتن بە سەرکەوتن ڕووبەڕووی فشارەکانی سەرکەوتن و بێ ڕێزییەکانی دایکی و دەنگە گوماناوییەکانی ناخی دەبێتەوە.