قەمەرە
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەمەرە[1] یان سێدان (بە ئینگلیزی: Sedan) بەو ئۆتۆمۆبیلانە دەوترێت کە بەزۆری بۆ گواستنەوەی خەڵک بەکاردێن. قەمەرەکان لە سێ پارچەی سەرەکی پێکدێن؛ پارچەی پێشەوە شوێنی مەکینە و ئامێرەکانی دیکەی ئۆتۆمبیلە، پارچەی ناوەڕاست شوێنی سواربوونی شۆفێر و سەرنشینەکانە، و پارچەی دواوە سندووقێکە بۆ ھەڵگرتن و گواستنەوەی کەلوپەل.