قەسیدەی بوردە
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەسیدەی بوردە (بە عەرەبی: قصيدة البردة أو قصيدة البُرأة أو الكواكب الدريَّة في مدح خير البرية) لەناو کورددا بە مەولایە سەڵڵی بەناوبانگە، یەکێکە لە بەناوبانگترین قەسیدەکان لە وەسفی پێغەمبەر محەممەد، لەلایەن محەممەد کوڕی سەعید بوسەیری نوسراوە لەسەدەی حەوتی کۆچی بەرامبەر سەدەی یازدەی زاینی،[1] لێکۆڵەرەوان دەڵێن ئەم قەسیدەیە یەکێکە لە باشترین و سەرسوڕهێنەرترین قەسیدەکان لە وەسفی پێغەمبەر، ئەم قەسیدەیە بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوە بە جیهانی ئیسلامیدا و بۆ زۆر زمان وەرگێڕدراوە،[2] و بەزۆری لە کاتی مەولووددا دەخوێندرێتەوە. [3][4]