From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای مێرگەسۆر یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە ناوەندەکەی شارۆچکەی مێرگەسۆرە و لە ٥ ناحیەی بلێ، گۆرەتوو، ، مەزنێ، پیران و شێروان مەزن و ٦٧ گوند پێکدێت. خەلکی قەزەکە بە زاروەی بادینی (کورمانجی) قسەدەکەن. قەزاکە دەکەوێتە ناوچەیەکی شاخاوی کە چیای بەناوبانگی وەک شیرن، پیران، قەلەندەری و برادۆستی ھەیە. لەو قەزایەدا سێ ڕووباری زێی سەروو، چامە و باڵندە ھەیە. لە ھاویندا کەشوھەوای نیمچە گەرم و وشکە. لە زستانیشدا سارد و باراناوییە. بەڵام لەوەرزی بەھارو پایزدا کەشوھەوای خۆش و مامناوەندییە. لە ساڵی ٢٠١٠دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٥٢٬٨٦٥ کەس بووە.
قەزای مێرگەسۆر
Qezay Mêrgesor | |
---|---|
قەزا | |
وڵات | عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ھەولێر |
دەسەڵات | |
• قائیمقام | غەفور ئەحمەد |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٠) | |
• سەرجەم | ٥٢٬٨٦٥ |
ناوچەی کاتی | UTC+٣ (AST) |
قایمەقایمی قەزایی مێرگەسۆر ناوی (غەفور ئەحمەد مەلا سوار)ە.
قەزای مێرگەسۆر لە ساڵی ١٩٥٦ قائیمقامییەتی قەزای مێرگەسۆر دامەزراوە وە دامەزراندنی یەکە کارگێرییەکان و دامەزراوەی قائیمقامییەت کە قەزا زێبار بووە لە شارۆچکەی بلێی ئێستا بە ھۆی نەگونجانی قەزا لەو ناوچەیە و گرنگی بوونی لە مێرگەسۆر کە گەڵێک ھۆکار بۆ ئەم گواستنەوەیە ھەبوون بۆیە گواسترایەوە بۆ مێرگەسۆر وە یەکەم قائیمقام بە ناوی کانەبی کە خەڵکی ھەولێر بوو ھێنرایە مێرگەسۆر و دەست بەکاربوو بۆ ئەوەی لەگەڵ پێکھاتەکانی ناوچەکە پەیوەندی بەرێوەبردنی سەرکەوتوو بێت و بە ھۆی ئەو مەترسیانەی کە ھەمیشە ڕژێمەکان لەگەل بزاڤی شۆرش لە ناوچەی بارزان ھەیبووە ویسترا کەسانێک کارەکان بەرێوە بەرن کە خزمەت بە خەڵکی دەڤەرەکە بکەن بەڵام ھەمیشە کێشە دروست بووە بە ھۆی پابەند نەبونیان بە داواکارییە ھەڵەکانی دەسەڵاتی ناوەندی، وە شورتەی عێراق بە تەنھا بۆ پاراستنی ئەمنییەت دانرا، چونکە کەسێک بە ناوی ولۆ لە لایەن جەیش تیرۆر کرا و بۆ ئەوەی باری ئەمنی ناوچەکە تێک نەچێ شورتە دامەزرا لە کاتی ھێنانی دامەزراوەی کارگێری قەزای مێرگەسۆر و ھەر ئەمەش یەکێک بووە لە ھۆکارەکان لە ھێنانی یەکە کارگێرییەکان بۆ ناوەندی مێرگەسۆر، دواتر بە ھۆکاری گۆرانی ھاوکێشەکان بە ھۆی پەیماننامەی جەزایر و بزاڤی شۆرش لەو ناوچەیە ڕژێم ھەڵسا بە ڕاگواستنی خەڵکی سنوری مێرگەسۆر لە دەڤەری درێ و ستوون بۆ ناوەندی مێرگەسۆر بۆ ئەوەی پاڵپشتی شۆرش نەکەن و ڕێگە لەم ھۆکارە بگرن و لە مێرگەسۆر چاودێری لەسەر بکەن بە ھۆکاری ئەوەی باری ژیانی ڕۆژانەیان باش نەبووە کەسایەتییە دیارەکانی مێرگەسۆر ھاوکاری و خێریان پێشکەش دەکرد لە ناویاندا حەسەن مینۆ کە خواردنی لە ماڵی خۆی ئامادە دەکرد بۆ ئەو خانەوادانە دەبرد بەڵام مدیر ناحیە لە بەر چاوی خەڵک نارازییەتی خۆی پێ گووت کە داوای کرد ئەم کارە نەکات بەڵام ئەو پێی گووت کە ئەمە خێرە و خانەوادەکان پێویستیان پێیەتی بۆیە دواجار داوا لە حەسەن مینۆ کرا ببێتە موختاری مێرگەسۆر بۆ ئەوەی کاری ھاوڵاتیانی دەڤەری مێرگەسۆر ڕاپەرێنێت لە ساڵی ١٩٧٥ وەک یەکەم موختاری مێرگەسۆر دەست بە کار بوو، بەڵام دواتر داوا لە حەسەن مینۆ کرا کە زانیاری شۆرش بدات بە ڕژێم بەڵام ئەو پابەند نەبوو وە ئەمەش بووە ھۆی تورەبوون و مۆری موختاری لە حەسەن مینۆ وەرگیرایەوە و درا بە کەسانی تر بەڵام بە ھەمان شێوە ئەوانیش پابەند نەبوون کە کاری ھەواڵگری بکەن بۆیە ھەمیشە ئەم ناوچەیە ناوەندی بزاڤی شۆرشەکان بووە خەڵکی ئەم ناوچەیە بیری ڕزگاری خوازی یان لە لا زیندوو بوە و پاڵپشتی شۆرشەکانیان کردووە و گەڵێک شەھیدیان لەو ڕێگەیە داوە لەو کاتەو لە مێژووی کۆنترو تا ئەم ڕۆژگارە.
قەزای مێرگەسور کەوتوتە سنوری کارگێری پارێزگای ھەولێر ڕوبەرەکەی بریتی یە لە ١١٠٠ کم٢ وە ١٣٠ کم لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر دورە لە باشور ھاوسنورە لە گەل سنوری قەزای ئاکرێ ی سەر بە پارێزگای دھوک ھەروەھا لە باکور دەکەوێتە سنوری قەزای شەمزینانی کوردستانی باکور وە لە ڕوژ ھەلات بە سنوری قەزای سوران دەور دراوە لە ڕوژ ئاواش دوەکەوێتە سەر سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھوک٠ ١١٨٠م سەر ئاستی دەریا بەرزە٠ بە شێوەیەکی گشتی مێرگەسور لە ڕوی کومەلایەتی و جوگرافی دابەش دەێتە سەر چەند ناوچەیەک ناوچەکانی:
مێرگەسور ناوچەیەکی شاخاوی و سەختە ھەلکەوتەی سروشتی و جوگرافی ناوچەی قەزای مێرگەسور دابەش دەبێت بە سەر دوو دول دا
دوو ڕوباری سەرەکی بە ناوسنوری ئەم قەزایە دا تێپەر دەبێت ئەوانیش:
چەند چیایەکی بەناوبان دەکەونە ئەم سنوری قەزای مێرگەسور ئەویش چیاکانی: شیرین لە ناوچەی بەروژ - پیران و برادوست لە ناوچەی شێروانی و قەلەندەر لە ناوچەی دولەمەری و - بۆتین - ھورێ لە ناوچەی مزوری و- چارچەل لە ناوچەی ھەرکی بەرزترین لوتکە لوتکە چیای چارچەل.
قەزای مێرگەسور لە ڕوی کارگێری یەوە سەر بە پارێزگای ھەولێرەو بارەگای لە ناوەندی شاروچکەی مێرگەسور لە ٥ پێنج ناحیە پێک ھاتووە ناحیەکانی (شێروان مەزان ١٨٩٠ ناحیەی بارزان ١٨٩٠ ناحیەی پیران ٢٠٠١ ناحیەی مەزنێ ٢٠٠١ ناحیەی گورەتوو ٢٠٠٤) تەواوی سنوری قەزای مێرگەسور ٢٥٢ گوندە کە ١٧٢ گوندی ئاوەدانەوە ٨٠ گوندی ئاوەدان نەکراونەتەوە.
ڕووبەر: ١٤٠ کم دووجا
گوند: ٥٥
کۆمەڵگە: ١
باری ڕووی زەوی: دەشت: ٣٥٪ گرد: ٣٢٪ چیا: ٣٣٪
ڕووبەر: ٢٤٩ کم دووجا
گوند: ٤٧
باری ڕووی زەوی: دەشت: ٤٥٪ گرد: ٣٤٪ چیا: ٢١
ڕووبەر: ١٢١ کم دووجا
گوند: ٣١
باری ڕووی زەوی:
دەشت: ٣٨٪ گرد: ٥٨٪ چیا:٤
مێژووی بوونی بەناحیە: ٢٠٠٣
ناسراوترین شوێنەکانی: مەرقەدی کەزی زەرد، قشلی مەزنێ.
ڕووبەر: ٢٤٠ کم دووجا
گوند: ٤٢
باری ڕووی زەوی:دەشت: ٢٠٪ گرد: ٤٣٪ چیا:٣٧
ڕووبەر: ٣١٥ کم دووجا
گوند: ٨٠
باری ڕووی زەوی دەشت: ٣٠٪ گرد: ٣٠٪ چیا:٤٠٪
ئاووھەوای ناوچەکە بە شێوەیەکی گشتی ئاووھەوایەکی مام ناوەندی یە، لە ھاویندا گەرم و ھەندێک جار پلەی گەرما دەگاتە (٤٥پ. س) وە لە وەرزی زستاندا زۆر ساردە و پلەی گەرما دەگاتە خوار (١٥پ. س) لە وەرزی زستاندا بەفر و بارانێکی زۆر دەبارێت کە ڕێژەی باران بارین ھەندێک سال دەگاتە سەرووی (١٥٠٠ملم) وە بەفر بارین ھەندێک سال دەگاتە زیاتر لە (١٥٠سم) وەرزەکانی پاییز و بھار ھەوای مامناوەندیان ھەیە.
پێش سالەکانی ھەشتاکان سەرچاوەی سەرەکی دانیشتووانی ئەم ناوچەیە کشتوکال و ئاژەلداری بووە لەبەرئەوەی سەرچاوەی ئاوی کەم بووە، زیاتر پشتیان بە زەوی بەستووە. وەبۆ ئاودانیش پشتیان بە ئاوی باران بەستووە. ھەرچەندە ڕووباری ڕووکچک و زێی گەورە بەسنوری ئەم قەزایە تێپەر دەبێت، بەلام وەک پێویست نەتوانراوە بۆ بۆ بواری کشتوکالی سودی لێ وەربگرن٠لەگرینگترین بەرھەمەکانی کشتوکالی لە مێوە (تری) یە لە دانەوێلە (گەنم و جۆ و نیسک و نۆک و ماش) بووە کەئێستا زۆر بەکەمی دەچینرێت. سالانە ئەم ناوچەیە پێویستی بە(٧٠٠ تا ١٢٠٠)م باران ھەیە بۆئەوەی لەقەیرانی وشکەسالی دەربازبین. ئێستا زۆر کەمتر لە جاران خەلک خەریکی کشتوکالە ئەویش بۆزۆر ئەگەروھۆ دەگەرێتەوە لەوانە پەیدابوونی سەرچاوەی تری داھات و بژێوی وەک (موچە و بازرگانی و نەبوونی ھاوکاری کشتوکالی سەردەمیانە و کەمی سەرچاوەکانی ئاو و نەبوونی پرۆژەی ئاودێری و بەنداو و بیری ئیرتوازی کشتوکالی و ھەروەھا بەخێوکردنی ئاژەل گرینگی دان بەم سامانە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە کەمی دەدات ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەم ھۆیانەی سەرەوە.
بوواری کشتوکالی بەشێوەیەکی گشتی لە سنوری بەرێوەبەرایەتی کشتوکالی مێرگەسۆر سنوری بەرێوەبەرایەتی کشتوکالی مێرگەسۆر کەسنوری قەزای مێرگەسۆر لە خۆی دەگرێت. کە ئەوانیش شارەدێکانی (بارزان، شێروان مەزن، پیران، گۆرەتوو، مەزنێ)لە خۆدەگرێت و لەشارەدێی بارزان ئێمە ھۆبەیەکمان ھەیە کە کاروبارەکانی ئەو دەڤەرە ڕادەپەرێنێت. وھەر شارەدێێک چەندین گوند لە خۆ دەگرێت کەنزیکەی ١٨٠ گوندی ئاوەدانە و٦٠ گوندیشی ئاوەدان نەکراونەتەوە، لەبەر ھۆکاری سیاسی ونائارامی سنور نەتوانراوە وەکو پێویست ئاوەدان بکرێتەوەوخەڵکی ڕەسەنی ئەو دەڤەرە لە گوند وشارۆچکە وکۆمەلگاو شارەکانی تری کوردستان گیرساونەتەوە. دەڤەری مێرگەسۆرکە بەدرێژایی مێژوو پێگەی شۆرشگێران وئازادیخوازانی گەلی کوردستان بووە بۆیە بەردەوام لە لایەن حکومەتەکانی دەولەتی عێراق توشی چاوتێبرینی ئەوە ھاتوون کە دەبێ مێرگەسۆر وتەواوی گوند وشارەدێکانی چۆل بکرێ لە دانیشتوانی بۆئەوەی زەفەر بە ھێزی شۆرشگێری کوردببەن وھێزی بزوتنەوەکە کپ بکەن. بۆیە چەندین جار توشی گوند چۆل کردن وراگواستن وجینۆساید ھاتوون. کە لەگەڵ ھەموو ئەمانەش کەرتی کشتوکال کە کەرتی بژێوی وخۆپێوەگرتنی ئەوانبووە توشی زیان وەستان ھاتووە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.