From Wikipedia, the free encyclopedia
قەزای حەمدانیە (بە عەرەبی: قضاء الحمدانیة، بە ئینگلیزی: Al-Hamdaniya District بە سوریانی: ܪܘܼܣܬܩܐ ܕ ܒܓ݂ܕܝܕܐ) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای نەینەوا لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی قەرەقووشە.[2] حەمدانیە لە ناوچەئاشوورییەکانە. قەزاکە دوو ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی نەمروود و بەرتەڵە. زۆرینەی ئاشوورییەکان و کوردی(شەبەک و سارۆڵی)ە لەگەڵ کەمینەیەکی عەرەب و تورکمان.[3]
قەزای حەمدانیە | |
---|---|
وڵات | کوردستان عێراق |
ھەرێم | ھەرێمی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای نەینەوا |
مەڵبەند | قەرەقووش |
بوون بە قەزا | ١٩٧٠ |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ١٬١٥٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٤٦ میلی چوارگۆشە) |
بەرزترین بەرزایی | ٢٧٠ مەتر (٨٩٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٣) | |
• سەرجەم | ١٢٥٬٦٦٥ |
• چڕی | ١٠٩ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٢٨٠ کەس لە میلی چوارگۆشە) |
سەرناوی دانیشتوو | موسڵاوی |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، عەرەبی، سوریانی و تورکمانی |
• ئایین | ئیسلام(سوننە و شیعە)، مەسیحی و یارسانی |
• ب پ م(٢٠١٧) | ٠،٧٥٨[1] بەرز · ٢٦مین |
ناوچەی کاتی | UTC+3:30 (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+4:30 (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٠٩٦٤ |
قەزای حەمدانیە ھاوسنووری ئەم قەزایانەیە:[4]
تا پێکھێنانی دەوڵەتی عێراقی تازە لە ساڵی ١٩٢٦، قەزایەک بە ناوی قەزای حەمدانیە یا قەرەقووش یا باخودیدا نەبوو، بەڵکو باخودیدا(قەرەقووش) گوندێکی گەورە بوو، دیانە یەعقوبییەکان و ھی تری تیادا دەژیان و ڕاستەوخۆ سەر بە مەڵبەندی ناحیەی مووسڵ بوو، بەڵام پاش دامەزراندنی دەوڵەتی عێراقی ناحیەیەک بەناوی ناحیەی قەرەقووش دامەزرا و سەرەتا خرایە سەر قەزای شێخان، ئینجا خرایە سەر قەزای مووسڵ. لە پەنجاکانیش لەگەڵ پەرەسەندنی ھزری نەتەوایەتی عەرەبی و ھزری بە عەرەباندنی عێراق ناوی گۆڕدرا بە ناحیەی ئەلحەمدانیە. لەساڵی ١٩٧٠دا قەزایەکی نوێ بەناوی قەزای حەمدانیە، کە پێکھاتبوو لە ناحیەی قەرەقووش و ناحیەکانی نەمروود و بەرتڵە و کەڵەک، دامەزرا.[6]
بە پێی دابەشکردنی کارگێڕی دەوڵەتی عێراقی ساڵی ١٩٨٧ قەزای حەمدانیە لەم یەکە کارگێڕیانە پێکھاتووە:[7]
یەکەی کرگێڕی | مەڵبەندەکەی | ڕووبەر/کم٢ | ساڵی دامەزراندن |
---|---|---|---|
ناحیەی حەمدانیە | قەرەقووش(باخودیدا) | ١٧٥ | ١٩٣١ |
ناحیەی نەمروود | خدر ئەلیاس(کالێ) | ٤٧٣ | ١٩٦٩ |
ناحیەی بەرتەڵە | بەرتەڵە | ٢١٥ | ١٩٤١ |
ناحیەی کەڵەک | کەڵەک | ٣٢٥ | ١٩٧٠ |
کۆ | ١١٨٨ |
پێکھاتەی دانیشتووانی قەزاکەش بەم جۆرەیە:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.