قووی ڕەش (فیلم)
فیلمێکی ترسی دەروونییە بە دەرهێنەری دارن ئارنۆفسکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
قووی ڕەش (2010 black swan) فیلمێکە دە ژانری ترسی دەروونی چاککراوی ساڵی ٢٠١٠ی ئەمریکا بە دەرھێنەری دارێن ئارنۆفسکی نووسراوی ماڕک ھەیمەن، جۆن مەکلافلین و ئاندرێس ھەینز لەسەر بنچینەی چیرۆکێکی ھەینز بە ڕۆلگێرانی ناتاڵی پۆرتمەن، وینسنت کەسڵ، میلا کونیس، باربارا ھێرشەی و وینۆنا ڕایدر. فیلمەکە باس لە بەرھەمێکی چایکۆفسکی بە ناوی گۆمی قوو دەکات چیرۆکی باڵەڕیانێک (نینا) کە بۆ ڕۆڵی قووی سپی بێگوناە و لەبەرامبەری دا قووی ڕەشی ھەست پەرەست و تاریک ھەوڵدەدات و ھاوتا باڵەریانەکەی (لیلی) کە گونجاوترە بۆ ئەو ڕۆڵەی ھەربۆیە ئەو ڕکابەرییە گوشاری دێنێتە سەری و دەبێتە ھۆی زاڵ بوونی لاوازی بەسەریدا و خلور بوونەوەی لە ڕاستی بەرەو شێتی. ناتاڵی پۆرتمەن بۆ دەورگێڕان لەو فیلمەی دا زۆرتر لە یەک ساڵ بە شەو و ڕۆژ ڕاھێنانی باڵەی دەکرد و ئەوش بەفیڕۆ نەچوو و لە ساڵی ٢٠١١ لە فستیڤاڵی ئوسکار براوەی خەڵاتی باشترین دەورگێڕی ژن لە ڕۆڵی یەکەم دا بوو. ئارنۆفسکی فیلمەکەی خۆی پێ وەک ڕێز لێنانێک لە ھونەری باڵەی دەزانێ و ھەوڵی نیشاندانی ڕوانگەی بیرکردنەوەی باڵەریانێک دەدات. یەکەم پێشاندانی فیلمەکە لە ٦٧مین فستیڤاڵی فیلمی وێنیز لە ١ سێپتامری ٢٠١٠ بوو. بوودجەی فیلمەکە ١٣ ملیۆن دۆلار و داھاتەکەی ٣٣٠ ملیۆن بوو.
![]() | لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/ckb/6/68/Black_Swan_poster.jpg)