قومارچی (ڕۆمان)
ڕۆمانێک لە نووسینی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆمانێک لە نووسینی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی From Wikipedia, the free encyclopedia
قومارچی (بە ڕووسی: Игрок) ڕۆمانێکە لە نووسینی نووسەری ڕووسی فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی، کە دەربارەی پرۆفیسۆرێکی خوێندەواری ڕووسی دەسوڕێتەوە کە لە ڕووی داراییەوە باش نییە، شەیدای ژنێکی ئەرستۆکراسی دەبێت کە ھیچ گرنگییەکی پێنادات، بەڵکو بەپێی بۆچوونەکەی و چرپەی ئەو کە لە چیرۆکەکەدا باسکراوە، سووکایەتی پێدەکات بە شێوەیەک کە خوێنەر نیگەران دەکات لەبارەی ڕاستی چیرۆکەکە، چیرۆکەکە لە ئەڵمانیا ڕوودەدات، سەبارەت بە قومارکردن، پرۆفیسۆر پێی وایە لە خۆیدا کە دەتوانێت پارەیەکی زۆر بەدەستبھێنێت، ئەگەر ھەوڵی قومارکردن بدات لە گازینۆدا. [1] [2] [3] چیرۆکەکە باس لە بارودۆخی قومارچییەکان دەکات لە گازینۆیەکدا، ھەروەھا باسی یاری گازینۆ و دەروونناسی قومارچییەکانی ئەوێ دەکات. وێنەیەکی ڕاستەقینەی پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان ھەژاران و دەوڵەمەندەکان نیشان دەدات، ڕۆمانەکە لە ماوەی سێ ھەفتەدا نووسراوە بۆ ئەوەی لە کاتی خۆیدا بگەیەنرێتە بڵاوکار. ڕۆمانی قومارچی بە گرنگترین بەرھەمی دۆستۆیەڤسکی نازانرێت، بەڵام بێ گومان ڕۆشنایی دەخاتە سەر لایەنە گرنگەکانی کەسایەتی نووسەر خۆی فێدستۆیەڤسکی کە ھەر وەک پاڵەوانی ڕۆمانەکە بوو، قومارچی بوو تا نەخۆشی، کە لە قومارکردنەکەدا بڕە پارەیەکی زەبەلاحی لەدەستدا لە مێزەکان ئەڵمانیا و فەڕەنسا و سویسڕا و نەیتوانی لەو ئافاتە ڕزگاری ببێت وەک خۆی ناوی لێنابوو بۆ چەندین ساڵ، تا لە ساڵی ١٨٧١دا بە تەواوی وازی لە یاریکردن ھێنا. ڕۆمانەکە بە شیکارییەکی جددی بۆ پرسی ئاڵوودەبوون بە یاریکردن ھات و ڕۆماننووس لە کاتێکدا نووسیویەتی کە لە لوتکەی ئاڵوودەبوونەکەیدا بووە.
نووسەر | فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | Игрокъ (modern spelling without ъ) |
وڵات | ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی |
زمان | ڕووسی |
چەشن | ڕۆمان |
بڵاوکەرەوە | فیۆدۆر ستێلۆڤسکی |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ١٨٦٦ |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٨٨٧ |
جۆری کتێب | چاپ (بەرگی ڕەق و کاغەز) |
لاپەڕەکان | ١٩١ |
Dewey Decimal | 891.733 |
LC Class | PG3326 .I4 |
پێش ئەو | تاوان و سزا |
پاش ئەو | گەمژە |
Text | قومارچی at Wikisource |
بە ھەمان شێوە ئەم گێڕانەوەیە ھەڵگری چەندین واتایە کە لە نێوان دێڕەکاندا دەیدۆزینەوە، بەو پێیەی ویستی مرۆڤ دەردەخات کە لە سەرچاوە ڕاستگۆکانی خودی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت و چۆن مرۆڤ دەتوانێت ئاراستەی بکات، بۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە قومارچییەکە کاتێک چووەتە قومارەوە و پارەی بۆ پاولینا گەڕاندەوە، ئەگەر کەسێک باوەڕی بە شتێک ھەبێت لە دڵیدا، بە دڵنیاییەوە بەدەستی دەھێنێت.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.