قوتابخانەی نەمسایی
From Wikipedia, the free encyclopedia
قوتابخانەی نەمسایی (بە ئینگلیزی: Austrian School) قوتابخانەیەکی ھزری ئابووریی دژبیرە کە بەپێی تاک گەرایی شێواز ناسانەیە، چەمکێک بە واتای ئەوەی کە دیاردە کۆمەڵایەتییەکان تەنیا ئاکامی ویست و کردەوەکانی تاکەکانن.[1]
قوتابخانەی نەمسایی لە ڤیێنای کۆتایییەکانی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتاکانی سەدەی بیستەمدا[2] لەگەڵ کارەکانی کارل مێنگەر و یووگێن فان بارک، فریدریک فان ویزر و کەسانێکی تردا سەری ھەڵدا. ئەو قوتابخانەیە لە بواری شێواز ناسییەوە بەرھەڵستی قوتابخانەی مێژوویی گەنجترەوە بوو (کە لە ئەڵمانیا سەری ھەڵدا). ئابووریزانەکانی ئێستا کە لەسەر ئەم نەریتە کار دەکەن خەڵکی وڵات گەلێکی جۆراوجۆرن بەڵام ھێشتاش کارەکانیان بە ئابووریی نەمساییی ناو دەبرێت.