From Wikipedia, the free encyclopedia
قاوە خواردنەوەیەکی دەمکراوە کە لە دانەی قاوەی برژێنراو دروستدەکرێت، کە دەنکی بەری جۆری تایبەتی کۆفیان. کاتێک بەرەکانی قاوە لە ڕەنگی سەوزەوە دەگۆڕێن بۆ سوورێکی تۆخ – کاتێک دەگەیێت – دەدوورێنەوە، پاکدەکرێنەوە، و وشکدەکرێنەوە.[2] دەنکە وشکراوەکانی قاوە بە پلەی جیاواز دەبرژێنرێن، بەپێی تامی خوازراو. دانە برژاوەکان دەھاڕدرێن و دەم دەکرێن بە ئاوێکی کوڵھاتوو بۆ دروستکردنی خواردنەوەی قاوە.
قاوە تاریکە، تاڵە، کەمێک ترشاوییە و کاریگەریی وریاکەرەوەی ھەیە لەسەر مرۆڤەکان، بەھۆی کافاینەکەی کە تێیدایە.[3] یەکێک لە بەناوبانگترین خواردنەوەکانە لە جیھاندا،[4] و دەتوانرێت بە چەندان شێواز ئامادەبکرێت (وەک ئێسپرێسۆ، پرێسی فەڕەنسی، کافێ لاتێ، یان قاوەی قوتووکراوی دەمکراو). بە زۆری بە گەرمی ئامادەدەکرێت، بەڵام قاوەی ساردبووەوە و سەھۆڵاویش دەکرێت. شەکر، جێگرەوەی شەکر، شیر، یان کرێم زۆرجار بەکاردێن بۆ کەمکردنەوەی تامە تاڵەکەی.
« | بیابانەکە زۆر تاریک بوو، مانگیشم لە ھیچ شوێنێک لێ دیارنەبوو تەنھا ئاگرێکی کزم دەبینی لەژێر دارێک. کە لێی نزیکبوومەوە بۆنێکی زۆر خۆشی ھەبوو. تا بەیانی من و وشترەکەم ئەو بۆنەمان کرد و خۆمان بە ئاگرەکە گەرم کردەوە بەڵام کاتێک بەیانی ھەستام و کە یەکێک لە دانەکانیم خوارد تامێکی زۆر خۆشی ھەبوو، منیش شەرابێکم لێ دروستکرد و بردم بۆ ھاوڕێکانم تا بەیەکەوە نۆشی بکەین. | » |
— یەکێک لە چیرۆکە ئەفسانەکانی دۆزینەوەی قاوە. |
بەڵام دوای دۆزینەوەی داری قاوە، لەڕێگەی بازرگانییەوە گوازرایەوە بۆ وڵاتانی ئەورووپا. کە چەند وڵاتێکی عەرەبی و جامایکا بەو وڵاتانە دادەنرێن کە ڕۆڵیان لە بڵاوبونەوەی قاوەدا ھەبووە. و ھۆکاری لێک نزیکی ھەموو جۆرەکانی قاوە لە جیھان دەگەڕێندرێتە بۆ بوونی یەک سەرچاوە کە لێی بڵاوبووەتەوە. بەھۆی گوونجاوی کەش و ھەوای تایبەت بە داری قاوە، وڵاتی بەڕازیل خاوەن گەورەترین کێڵگەی قاوەیە لە جیھان.
خواردنەوەی زیاتر چوار کوپ لە قاوە لە ڕۆژێکدا کاریگەری لاوەکی وەک سەرئێشە، کەم-خەوی، ناڕێکی لێدانی دڵ، قەلەقی زیاد دەکات[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.