From Wikipedia, the free encyclopedia
فەڕشی سیرپینسکی (بە ئینگلیزی: Sierpiński carpet) فراکتاڵێکی تەختە لەلایەن واتسلاو سیرپینسکی لە ساڵی ١٩١٦ داھێنراوە. ئەم فراکتاڵە لە گشتاندنی کۆمەڵەی کانتۆر لە دوو ڕەھەندا بەدەست دێت.
بۆ دروستکردنی فەڕشی سیرپینسکی لە چوارگۆشەیەکەوە دەست پێ دەکرێت. چوارگۆشەکە لە تۆڕێکی ٣ لە ٣دا بە ٩ چوارگۆشەی پێککەوتوو دابەش دەکرێت و پاشان چوارگۆشەکەی ناوەوە لادەبردرێت، ئەم پڕۆسەیە لەسەر ٨ چوارگۆشەکەی تر دووبارە دەکرێتەوە، بە ھەمان شێوە ئەم کارە تا ناکۆتا جار دووبارە دەکرێتەوە، بەم شێوەیە فەڕشی سیرپینسکی بەرھەم دێت.[1]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.