فەنیمەیشن کۆمپانیایەکی ئەمریکی چێژبەخشە کە تایبەتمەندە لە دۆبلاژکردن و دابەشکردنی میدیاکانی ڕۆژھەڵات بە زۆری بە ئەنیمێی ژاپۆنی بەناوبانگە کۆمپانیایەکە لەلایەن گێن فوکوناکا و ھاوسەرەکەی سندی دامەزراوە، کەلەلایەن دانیاڵ کۆکانۆفەر و خێزانەکەی پشتگیری دەکرێت، کە بوونەتە ھاوبەشی کۆمپانیاکە، بەگوێرەی (Flower Mound، لە تیکساس) فەنیمەیشن یەکێکە لە پێشڕەوان لە دابەشکردنی ئەنیمێ، خاوەندارییەتییەکەی لەئەمریکای باکوورە، کۆمپانیاکە چەندین ڕێگەپێدانی داوە بۆ چەندین ئەلقەی بەناوبانگ وەک (دراگۆن بۆڵ، یویو ھاکشۆ، ئەکادیمیای قارەمانەکەم، ھێرش بۆ سەر تایتان، چیرۆکی پەری، بلاک کۆلڤە، میوەی سەبەتە، فولمیتال ئەلکیمێست، کۆوبۆی بیپۆپ، کۆد گیاس، وەن پیس، لەنێوان ئەوانی تر)

زانیاریی خێرا ناوی پێشووتر, چەشن ...
گروپی کۆمپانیای فەنیمەیشنی جیھانی
ناوی پێشووتر
بەرھەمەکانی فەنیمەیشن (١٩٩٤–٢٠٠٥, ٢٠٠١–٢٠٢٠)
چێژبەخشەکانی فەنیمەیشن (٢٠٠٥–٢٠١١)
چەشن
کۆمپانیای لکێنراو
پیشەسازیچێژبەخش
دامەزرا٩ی ئایاری ١٩٩٤؛ ٣٠ ساڵ لەمەوبەر (١٩٩٤-٠٥-09)[1]
دامەزرێنەرگێن فکوناگا
سندی فکوناگا
بارەگا
Flower Mound, Texas
،
U.S.
بەردەستە لە
جیھانی [kurdish-alpha 1] (excluding Asia)
کەسایەتییە سەرەکییەکان
گێن فکوناگا (دامەزرێنەر و سەرۆک)
کۆلین دێکەر (بەڕێوەبەری گشتی)
بەرھەمەکانAnime, motion pictures, Japanese/East Asian cinema
خاوەنSony (95%, وێنەی تەلەڤیزیۆنی سۆنی and میوزیکی چێژبەخشی سۆنی لە ژاپۆن joint ownership)
Gen Fukunaga (5%)
بەشێکە لەNavarre Corporation (2005 - 2011)
وێنەی تەلەڤیزیۆنی سۆنی (٢٠١٧- ئێستا)
Aniplex (٢٠١٩ - ئێستا)
دابەشکردنەکانFunimation Films[3]
ناسەرەکیAnimeLab
گرووپی ئەنیمێی مادمان
Manga Entertainment UK
Wakanim
وێبگەfunimation.com
دایخە

فەنیمەیشن لەلایەن کۆمپانیای نڤار بەرێوەدەبردرێت لە ١١ ی ئایاری ٢٠٠٥، لە نیسانی ٢٠١١ نڤار فەنیمەیشنی فرۆشت بە گرووپێکی لە ھاوبەشیکەرانی کۆمپانیا کە لەناویان فکوناگای تێدابوو، بە ٢٤ ملیۆن دۆلار[4] لە ٢٠١٩ەوە سۆنی خاوەنی %٩٥ پشکی کۆمپانیایەکەیە و لە ٢٠١٩ەوە کۆمپانیای چێژبەخشی سۆنی (لە ڕێگەی وێنەی تەلەڤیزیۆنی سۆنی) و میوزیکی چێژبەخشی سۆنی لە ژاپۆن (لە ڕێگەی کۆمپانیای ئەنیپلێکس) تا ئێستا خاوەنی کۆمپانیاکەیە بە ھاوبەشی[5][6]

مێژوو

مێژوویی سەرەتایی

لە سەرەتایی ١٩٩٠ کان، بازرگانی ژاپۆنی گێن فکوناوا لە دایک بوو لەلایەن مامی گرنگی پێدرا، ناگافمی ھۆری، کە وەک بەرھەمھێنەر کاری دەکرد بۆ کۆمپانیای تۆێی، مامی ئەوەی بۆ پێشنیار کرد کە ئەگەر بتوانێت کۆمپانیایەک دروست بکات و کاری تایبەتی خۆی ھەبێت، ئەوا تۆێی ئەنیمەیشن ڕێگەپێدان بۆ ئەنیمەیشنی دراگۆن بۆڵ دەردەکات و دەیفرۆشێت بە ئەمریکا فکوناگا چاوپێکەتنی لەگەل بازرگان دانیال کۆکانۆفەر کرد، کە خێزانەکەی کاری بازرگانیان دەکرد، لەم چاوپێکەوتنە ئەوەی پێشنیار کرد کە خێزانی کۆکۆنۆفەر کارە بازرگانییەکەیان بفرۆشن و ببنە ھاوبەشی کۆمپانیا[7][8][9]

Thumb
لۆگۆیە ڕاستەقینەکەی کە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٤ و ٢٠٠٥دا بەکارھات

کۆمپانیاکە لە ٩ ی ئایاری ١٩٩٤ دامەزرا، وەک بەرھەمەکانی فەنیمەیشن[10]کۆمپانیاکە بە ڕەەسەنی دەکەوتە (Silicon Valley) بەڵام دواتر گواسترایەوە بۆ (نۆرس ڕیچلاند ھیلس لە تێکساس)[11][12] لەگەل کۆمپانیای تر کاریان کرد لەسەر ئەنیمی دراگۆن بۆڵ، وەکوو کۆمپانیاکانی (بەرھەمەکانی BLT)، ستۆدیۆکانی ocean، کۆمپانیای (Pioneer) و کۆمپانیای (Saban)[13][14] دوای دوو ڕەتکردنەوە بۆ ھێنانی دراگۆن بۆڵ بۆ سەر تەلەڤیزیۆن لە ڕێگەی یەکەم بەڕێوەبردنی سەندیکا، تۆری کارتۆن دەستی بە پەخشکردنی دراگۆن بۆڵ زێد کرد ئەمەش بووە ھۆی کۆکردنەوەی ھەوادارێکی زۆر[15][16] سەرکەوتنی دراگۆن بۆڵ زێد ڕێگەی بە فەنیمەیشن دا کە ناونیشانی تر بەدەست بھێنێت[17][18][19] لە سەرەتای ئەیلوولی ٢٠٠٣، فەنیمەیشن چەن ناونیشانێکی دابەشکرد لەگەل ھەردوو کۆمپانیای (Nelvana) و (Maverick) لە کەنەدا وەکوو (Redwall, Pecola, Tales from the Cryptkeeper, Timothy Goes to School) و کەناڵی دیزنیش (The Santa Claus Brothers)[20]

Thumb
١١ ی ئایاری ٢٠٠٥ بۆ ٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦، ڤێرژنی ڕەنگکراو تا نیسانی ٢٠١١

خاوەندارییەتی لەلایەن کۆمپانیای ھاوبەشی Navarre

لە ١١ ی ئایاری ٢٠٠٥، فەنیمەیشن خاوەندارییەتی کرا لەلایەن کۆمپانیای Navarre بە ١٠٠ ملیۆن دۆلار بە کاش، بووە خاوەنی ١٫٨ ملیۆن بەش پشکی کۆمپانیا، وەک بەشێک لە خاوەندارییەتی گێن فکوگانا وەک سەرۆکی کۆمپانیا کاری دەکرد، گواستنەوەی بۆ پلەی CEO (بەرێوەبەری جێبەجێکاری ئۆفیس) و ناوی کۆمپانیا لە بەرھەمەکانی فەنیمەیشن گۆردرا بۆ فەنیمەیشن چێژبەخش،[21][22]

لە ٢٠٠٧ فەنیمەیشن لە باکووری ڕیچلاند ھێلس گوازرایەوە بۆ (Flower Mound)[23] فەنیمەیشن گوازرایەوە بۆ شوێنە بازرگانییەکەی بۆ ماوەی دە ساڵ لە لەدوای کڕینی زەویەکە[24]

بەگوێرەی چاوپێکەوتنێک لە ٢٠٠٨ لەگەل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ھاوبەشی Navarre، فەنیمەیشن لە سەرەتای مامەڵە بوو بۆ بەدەستھێنانی چەن ناونیشانێک کە ڕێگەپێدانی لە (Geneon) لە بەشەکانی لە وڵاتی ئەمریکا[25] لە تەممووزی ٢٠٠٨ فەنیمەیشن ئەوەی سەلماندنی ئەوەی کرد کە ئەوان مافیان ھەیە بۆ چەنەھا ناونیشانی، لەنێوانیان ئەوانەی کە[26]

لە کۆمپانیای ئەنیمی ئێکسپۆ لە ٢٠٠٨، فەنیمەیشن ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەوان خاوەندارییەتی ٣٠ ناونیشانی کۆمپانیای Sojitz دەکەن کە پێشوو تر ڕێگەپێدانی بۆ کرابوو لەلایەن کۆمپانیای ADV Films[27]

لە ٢٠٠٩ فەنیمەیشن، مامەڵەیەکی واژوو کرد لەگەل کۆمپانیای تۆوێی بۆ ئەوەی پەخشی چەنەھا ئەنیمی بکەن بە ئۆنلاین لە وێب سایتی فەنیمەیشن[28]

کۆمپانیای سەربەخۆ

لە ٢٧ ی ئایاری ٢٠١٠، کۆمپانیای Navarre ئەوەی ڕاگەیاند کەوا ڕێکەوتنی فرۆشتنێکی شیاوی فەنیمەیشنن، ھەروەھا ئەمەش ڕاگەینرا گەر فرۆشتنەکە شوێنی خۆی بگرێت، فەنیمەیشن دەبێتە داشکێنراو، لە دەستپێکی یەکەم چارەگی ٢٠١١[29] ١٦ ی ئەیلوولی ٢٠١٠، کۆمپانیای Navarre ئەوەی ڕاگەیاند کەوا شەش کڕیاری گونجاو سەرەنجی خۆیان بەلای کڕینی کۆمپانیای فەنیمەیشن ڕاکێشاوە[30]

لە دەستپێکی چارەگی یەکەمی ٢٠١١ کۆمپانیای Navarre دووبارە جۆری فەنیمەیشن کردە "discounted operations"[31]لە ٤ ی نیسانی ٢٠١١ کۆمپانیای Navarre ڕاگەیاند کەوا فەنیمەیشن فرۆشراوە بە گرووپێکی ھاوبەشی کۆمپانیاکە لەناویان گێن فکوناگا بەبڕی ٢٤ ملیۆن دۆلار[32]کۆمپانیاکە ئەوەشی ڕاگەیاند بە سنوورداری وەک دابەشکاری ناونیشانەکانی فەنیمەیشن دەمێنێتەوە[32]

لە ١٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١، فەنیمەیشن بووە ھاوبەش لەگەل کۆمپانیای Niconico، بۆ پێشکەشکردنی براندی فەنیکۆ (فەنیمەیشن + نیکۆ) بۆ ڕێگەپێدانی پەخشی ئەنیمی و بڵاوکردنەوەی پەخشی ڤیدیۆیی لە ماڵەوە، لەم خاڵە بەدواوە، ھەموو ناونیشانەکانی کۆمپانیای نیکۆ لەلایەن فەنیمەیشن خاوەندارییەتی دەکرا[33]

لە ٢٢ ی حوزەیرانی ٢٠١٥ فەنیمەیشن و کۆمپانیای (Universal Pictures Home Entertainment) ئەوەیان بڵاوکردەوە کە بەیەکەوە کاردەکەن بۆ دابەشکردنی ڤیدیۆیی ماڵەوە، مامەڵەکە ڕێگای بۆ UPHE کردەوە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردن و فرۆشتنەکانی کەتەلۆگی فەنیمەیشن بکات[34]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦ فەنیمەیشن لۆگۆیەکی نوێی خستە ڕوو، و ئاگاداری نوێکردنەوەی براندی سەکۆی پەخشەکەیانی بڵاوکردەوە بەناوی (فەنیمەیشن ئێستا - FunimationNow)[35][36]

لە ٨ ی ئەیلوولی ٢٠١٧ Shout! Factory، کارگەی شۆوت خاوەندارییەتی مافەکانی ئەمریکای باکووری کرد لە ئەنیمییەیشنی In This Corner of the World بە شێوەی بڵاوکردنەوەی شانۆیی لە ئەمریکا[37]

خاوەندارییەتی لەلایەن وێنەی تەلەڤیزیۆنی سۆنی

لە ئایاری ٢٠١٧ ڕاپۆرتێک بڵاوکرایەوە کەوا Universal Studios و وێنەی تەلەڤیزیۆنی سۆنی ئەیانەوی فەنیمەیشن بکڕن؛ بەھەرحال کارەکە نەکرا[38] لە ٣١ تەممووزی ٢٠١٧ سۆنی ئەوەی ڕاگەیاند کەوا %٩٥ پشکەکانی فەنیمەیشن دەکڕێت بەبڕی ١٤٣ ملیۆن دۆلار مامەڵەکە پەسەند کرا لەلایەن کارگێری دادگای ئەمریکا لە ٢٢ ی ئابی ٢٠١٧[39] ڕێکەوتنەکە ڕێگەی بە فەنیمەیشندا سەرکەوتنی باشتر بەدەست بێنێت[40]ڕێکەوتنە لە ٢٧ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ داخرا[41]

لە ١٦ ی شوباتی ٢٠١٨ ڕاگەینرا کە کارگەی شۆوت، ستۆدیۆی شۆوت خاوەندارییەتی دابەشکردنی ئەمریکا و کەندای بۆ ئەنیمی Big Fish & Begonia گرتە دەست و بووە ھاوبەشی فیلمەکانی فەنیمەیشن بۆ دابەشکردن[42]

لە ١٢ ی تەممووزی ٢٠١٨ بڵاوکرایەوە کەوا فیلمەکانی فەنیمەیشن مافی خاوەندارییەتی بەرزکردەوە بۆ ئەنیمی Dragon Ball Super: Broly لە ئەمریکای باکوور، و دۆبلاژە ئینگلیزییەکەی لە شانۆ بڵاودەکرێتەوە لە کاتێک لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ لە ئەمریکا و کەنەدا، تەنھا بەیەک مانگ بڵاوبویەوە دوای پەخشەکەی بە شێوەی نەتەوەیی لە ژاپۆن[43]

لە ٧ ی ئابی ٢٠١٨ کۆمپانیای AT&T بە تەواوی خاوەندارییەتی کۆمپانیای ئۆتەر میدیای گرتە دەست، خاوەنی کڕەنچیرۆل[44]

لە ١٨ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ فەنیمەیشن و کرەنچیڕۆل ئەوەیان بڵاوکردەوە کەوا لە ٩ تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھاوبەشییەکەیان بە کۆتا دێت، بەھۆی خاوەندارییەتی کۆمپانیای سۆنی لە فەنیمەیشن[45] ئەمە جگە لەو ڕاستییەی کەوا بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیی ماڵەوە کاریگەری ناکەوێتە سەر و ھێشتا بەر فەنیمەیشن-ئێستا دەکەوێ و بەردەوام دەبێت ھەروەک پلانی بۆ دانرا بوو، و شتە ھەڵبژێردراوەکانی فەنیمەیشن لادەبرێت لە کڕەنچیڕۆل و ناونیشانە ژێرنووسکراوەکان دەگرێنرێنەوە بۆ فەنیمەیشن-ئێستا، لەمەش زیاتر ئەمەش بڵاوکرایەوە کەوا فەنیمەیشن لە کۆمپانیای ئۆتەر میدیا لادەبرێت خزمەتگوزاری پەخش VRV بە تەواوی. لەجیاتی ئەوە HIDIVE دەچێتە شوێنی[46] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەوە بڵاوکرایەوە ھۆکاری جیابوونەوەی ھاوبەشییەکە بەھۆی زیاتر گەورەتر کردنە بە شێوەی نێودەوڵەتی[47]

لە ٤ کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ڕێکەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای ئەمریکی (ھولو) کرد،[48]

لە ١ ی شوباتی ٢٠١٩ گێن فکوناکا ڕایگەیاند کەوا لە پلەی بەرێوەبەری گشتی دێتە خوارەوە و دەگوازرێتەوە بۆ سەرۆکی کۆمپانیا[49] کە کۆڵن دێکەر دەچێتە پلەی بەرێوەبەری گشتی لە ئایاری ٢٠١٩[50]

لە ٢٣ ی ئازاری ٢٠١٩ لە کۆمپانیای ئەنیمێ-ژاپۆن ٢٠١٩، فەنیمەیشن ڕایگەیاند کەوا ھاوبەشیان لەگەل کۆمپانیای چینی Bilibiliدا کردووە بۆ ئەوەی بە ھاوبەشی ڕێگەپێدان بۆ ناونیشانی ئەنیمییەکان بکەن بۆ ھەردوو مارکێتەکانی ئەمریکا و چین[51]

لە ٢٩ ئایاری ٢٠١٩ فەنیمەیشن ئەوەی ڕاگەیاند کەوا ئەوان خاوەندارییەتی کۆمپانیای Manga Entertainment دەکەن کە کۆمپانیایەکی دابەشکاری ئەنیمییە لە ئەمریکا و شانشینە یەکگرتوەکان و لقی شانشینە یەکگرتووەکانە،[52]

لە ٥ ی تەممووزی ٢٠١٩، فەنیمەیشن و ئەنیمی-ئێکسپۆ ڕایاگەیاند کەوا ھاوبەشیان لەگەل کۆمپانیای Stuf Inc لەگەل ناونیشانی ھەڵبژێردراو کە لە کۆمپانیای چێژی نۆزۆمی بەردەست کراوە بۆ فەنیمەیشن-ئێستا[53]

لە ٣١ ی ئاب ٢٠١٩، کۆمپانیای ئەنیپلێکس ی ئەمریکی، لە تویتەر ڕایگەیاند کە ئەوان ھاوبەشی ئەنجام ئەدەن لەگەل فیلمەکانی فەنیمەیشن بۆ دەرھێنانی ئەنیمی (Rascal Does Not Dream of a Dreaming Girl) بە شێوەیی شانۆیی لە ئەمریکا لە ٢ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ و لە کەنەدا لە ٤ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩[54]

ھاوبەشی کۆمپانیای ئەنیپلێکس|سی پی تی

لە ٢٤ ی ئەیلوولی ٢٠١٩، وێنەی تەلەڤیزیۆنی سۆنی و ئەنیپلێکس ڕایانگەیاند کە ئەوان بازرگانییە نێودەوڵەتییەکەیان بەھێزتر دەکەن لەژێر ھاوبەشییەکی نوێ، گرووپی فەنیمەیشنی جیھانی لەگەل بەرێوبەری گشتی فەنیمەیشن کۆلن دێکەر ھاوبەشی پێکدێنن، ھاوبەشییەکە لەژێر براندی فەنیمەیشن دەبێت و ڕێگە بە فەنیمەیشن دەدات بۆ ئەوەی خاوەندارییەتی و دابەشکردنی ناونیشانەکان بکات لەگەل کۆمپانیای ئەنیپلێکس لەگەل کۆمپانیای لکێنراو (Wakanim) گرووپی ئەنیمی مادمان و ئەنیمێ لاب یەکەم ناونیشان لەڕێگەی ھاوبەشیکردن، (Fate/Grand Order – Absolute Demonic Front: Babylonia) ٣٠ ڕۆژ سنووردارییەتی وەردەگرێ لە فەنیمەیشن-ئێستا، ئەنیمی لاپ و کۆمپانیای واکانیم، و ماف دەستەبەردەکات بۆ فەنیمەیشن بۆ دۆبلاژی ئینگلیزی بۆ ماوەی یەک ساڵ[55] لە ٢٤ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، فەنیمەیشن ئەوەی ڕاگەیاند کەوا کەتەلۆگێگی ئۆنلاین دەکاتە یەک بۆناو ئەنیمێ لاب بۆ بینەرانی ئوستڕالیا و نیوزلەندا، و ئەیەوێ فەنیمەیشن-ئێستا دابخات بۆ ئوستڕالیا و نیوزلەندا لە ٣٠ ی ئازار[56] لە ١ ی ئایاری ٢٠٢٠، فەنیمەیشن ئەوەی ڕاگەیاند کەوا ھاوبەشیان لەگەل کۆمپانیای کۆدانشا کۆمیک ئەنجام داوە بۆ دابینکردنی ئەلقەی ھەفتانە[57] لە ٤ ی ئایار فەنیمەیشن ئەوەی ڕاگەیاند کەوا کارکردن لەگەل کۆمپانیای NIS America بۆ پەخشکردنی ناونیشانە ھەڵبژێردراوەکانی فەنیمەیشن-ئێستا[58]فەنیمەیشن ھەروەھا ئەوەشی ڕاگەیاند کەوا لە ھەمان ڕۆژ کۆنفراسێک پێکدێنن پێی ئەوتری فەنیمەیشن-کۆن لە ٣–٤ ی تەممووزی ٢٠٢٠. ئەوە یەکێک بوو لە چەندین ئاھەنگە ئۆنلاینەکان کە شوێنی ئەنیمی ئێکسپۆی گرتەوە، کە ئاگاداری ڕەتکردنەوەی بڵاوکردەوە لە ١٧ ی نیسان[59]لە ٣ ی تەممووزی ٢٠٢٠، فەنیمەیشن ئەوەی ڕاگەیاند لە فەنیمەیشن-کۆن کە وا ئەوان پەخشەکەیان فراوان تر دەکەن بۆ ئەمریکای لاتین دەستپێدەکەن لە مەکسیکۆ و بەڕزایل لە ٢٠٢٠ لەگەل یەکەم ناونیشانە دۆبلاژوکراوەکان کە بڵاوکرایەوە کە تۆکیۆ غول:ری بوو[60][61] فەنیمەیشن دواتر ئەوەی ئاشکرا کرد کە ئەوان خزمەتگوزارییەکەیان لە ئەمریکای لاتین دەکەنەوە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠[62]بەھەرحاڵ، ئەوان خزمەتگوزارییەکەیان زووتر کردەوە لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠[63]لە ٩ ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ فەنیمەیشن ئەوەی ڕاگەیاند کە ئەوان گەیشتوون بە دابەشکاری ھاوبەشی لەگەل فیز میدیا کە ناونیشانەکانی ڤیز میدیا بەردەست کران بۆ پەخشکردن لە ماڵپەری فەنیمەیشن مامەڵەکە ئەنجام درا دوای ھەڵبژاردنی ناونیشانەکان کە پێشوو تر بەردەست بوون لە فەنیمەیشن[64]لە ٩ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وێنەی چێژبەخشی سۆنی ئەوەی ڕاگەیاند کەوا ئەوان خاوەندارییەتی کرەنچیرۆل دەکەن لە کۆمپانیای AT&T بە ڕێژەی ١٫١٧٥ بلیۆن دۆلار، دانانی کۆمپانیا لەژێر فەنیمەیشن دوای ئەوەی خاوەندارییەکە تەواو بوو[65]

پڕۆگرامکردن

کەنالی فەنیمەیشن

کۆمپانیای فەنیمەیشن چێژ، بەیەکەوە لەگەڵ OlympuSAT کەناڵی فەنیمەیشنیان کردەوە لە ٢٩ ی ئەیولولی ٢٠٠٥ دووەم ٢٤ کاتژمێری تۆری کەیبلی ئەنیمی لە ئەمریکای باکوور (یەکەمیان ستۆدیۆی A.D. Vision ی بەناوبانگ بوو، دووەمیان تۆڕی ئەنیمی)[66][67]

لە ٢٣ ی ئازاری ٢٠٠٦، سەندیگا ئاگاداری بڵاوکردەوە بۆ پەخشی تیڤی ڕەنگاوڕەنگ[68]چەن مانگێک دواتر ئاگادارییەک بڵاو کرایەوە کەوا کەناڵەکە لەچەن شارێک لە ڕێگەی دەستی بەکارکردووە لە ڕێگەی UHF[69][70]ھەردوو خزمەتگوزارییەکە دواتر بەردەوامبوونیان وەستا بۆ بڵاوکردنەوە و گەورەتر کردنی کارەکانیان بە شێوەی کەیبلی دجیتال، فایبەر ئۆپتیک، لە سیستەمی DBS[71][72]کەناڵەکە دەستی بە پەخشکرد بە شێوەی HD (کوالێتی باشتری وێنەی تەلەفزیۆنی٩ لە ٢٧ ی ئەیلوولی ٢٠١٠[73]لە ٣١ کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ فەنیمەیشن و OlympuSAT کۆتایان بە مامەڵەکەیان ھێنا و ئۆلیمپسات چیتر پەخشی ناونیشانەکانی کەناڵی فەنیمەیشن ناکات[74]کەناڵەکە دووبارە دەستی بە پەخش کردەوە بە ناوی تۆکو کاتێکیش فەنیمەیشن ئاگاداری ئەوەی بڵاوکردەوە کە پلانی ھەیە دووبارە پەخشی کەناڵی فەنیمەیشن دەست پێ بکاتەوە وەک خزمەتگوزارییەکی پەخشی دیجیتال لە کانوونی دووەمی ٢٠١٦[75][76]

لە ٢٠٠٧، فەنیمەیشن ڕێگەپێدانی بۆ کۆمەڵە ئەنیمییەک دەرکرد کە لە کەناڵی فەنیمەیشن پەخشدەکران لە وڵاتی ئەمریکا[77][78][79]لە ٢٠٠٩ ڕێگەپێدانیان بۆ کۆمەڵە ئەنیمییەکی تر دەرکرد لە ناویان ڕاوچی ئێکس ڕاوچی لە ڤیس میدیا[80][81]

تێبینییەکان

  1. Funimation directly operates in the United States, Canada, Mexico, and Brazil, in the United Kingdom and Ireland through Manga Entertainment,[2] in Australia and New Zealand through AnimeLab and Madman Anime Group, and in French, German, Russian-speaking Europe, and Scandinavia through Wakanim.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.