From Wikipedia, the free encyclopedia
فەلسەفەی ڕۆژاوا یان فەلسەفەی رۆژاوایی بریتییە لە کارە فەلسەفییەکان و بیرە فەلسەفییەکانی جیھانی ڕۆژاوا کە لە فەلسەفەی ڕۆژھەڵاتی و جۆراوجۆر فەلسەفەی خۆماڵیی دیکە جیا دەکرێتەوە.
لە ڕووی مێژوویییەوە، ئەم زاراوەیە داھێنانێکی تازەیە بۆ ئاماژەکردن بە بیرکردنەوەی فەلسەفی لە چاند و ژیاری ڕۆژئاواییدا. سەرەتای فەلسەفەی ڕۆژئاوایی لە یۆنانی کۆندا بووە و ھەتاکوو ئێستا ڕووبەرێکی بەرینی ئەم گۆی زەوییەی داپۆشیوە کە داگری ئامریکای باکوور و ئۆسترالیاشە. ھەندێ قسەوباس ھەیە لەسەر تێخستنی ناوچەگەلێک وەکوو باکووری ئافریقا، بەشگەلێک لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ڕۆژھەڵاتی ئەورووپا و ھتد. وشەی فەلسەفە بۆخۆی لە یۆنانی کۆندا سەری ھەڵداوە: فیلۆسۆفیا (φιλοσοφία)، کە دەقاودەق واتە "خۆشویستنی حیکمەت" (φιλεῖν - فیلەین "خۆشویستن" و σοφία - سۆفیا "حیکمەت").
ئەمڕۆکە زاراوەی فەلسەفەی ڕۆژاوایی ئاماژە بەم سێیانە دەکا: فەلسەفەی ھاوچەرخ، فەلسەفەی شیکارانە، فەلسەفەی کیشوەری.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەلسەفەی ڕۆژاوایی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.