From Wikipedia, the free encyclopedia
فەقێ تەیران یا فەقێی تەیران (لەدایکبووی ١٥٦٣ – مردووی ١٦٤١)[1] ھۆنراوەنووسێکی ناوداری کلاسیکی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شیعری نووسیوە.
فەقێ تەیران زۆر کەم لەسەر ژیانی نووسراوە، گوتراوە کە لە کاتی لاویدا دۆستی مەلای جزیری بووە، ئەوەی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ جزیری ماوەتەوە وتووێژێکی شێعرییە لە نێوان ئەم دوو شاعیرەدا،[1]
مارف خەزنەدار ماوەی ژیانی بە ١٥٦٣ تا ١٦٤١ دیاری کردووە،[1] بەڵام کوردۆ ئەم ماوەیەی بە ١٥٩٠ تا ١٦٦٠ تۆمار کردووە.[2]
ھۆنراوەکانی فەقێ تەیران بە کوردیی باکوورین و لەسەر کێشی بڕگەیی نووسراون. نموونەیک لە ھەلبەستی ھای ئاڤ
فەقێی تەیران لە چەرخی خۆی و دوای مردنیشی ناسراو بووە. ئەحمەدی خانی لە شێعری خۆیدا ئاماژە بە ناوی فەقێی تەیران دەکات.[1][3] بڕێک لە شێعرەکانی فەقێی تەیران کراون بە گۆرانی.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.