فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی
فیلمێکی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە / From Wikipedia, the free encyclopedia
فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی (بە ئینگلیزی: Jurassic World Dominion) فیلمێکی خەیاڵی زانستی ئەکشنی ساڵی ٢٠٢٢ی ئەمریکییە. لە دەرھێنانی کۆڵین ترێڤۆرۆ، کە ھاوبەشی سیناریۆی فیلمەکەی لەگەڵ ئێمیلی کارمایکل لە چیرۆکێکی دێریک کۆنۆلی و ترێڤۆرۆ نووسیوە. ئەم فیلمە پاشکۆیەکە بۆ فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو (٢٠١٨)، سێیەم و کۆتا قۆناغە لە بەشەکانی جیھانی جوراسی و شەشەم قۆناغە بە گشتی لە زنجیرە فیلمەکانی پارکی جوراسی، و کۆتایی بەو ھێڵی چیرۆکە ھێنا کە لە پارکی جوراسی (١٩٩٣) دەستی پێکرد. فیلمەکە چەند ڕۆڵگێڕێکی پڕ ئەستێرەی ھەیە کە بریتیین لە: کریس پرات، بڕایس داڵاس ھاوارد، لاورا دێرت، جێف گۆڵدبڵوم، سام نێڵ، دیواندا وایس، عومەر سی. دێرن و گۆڵدبلوم و نیل ڕۆڵی خۆیان لە بەشەکانی پارکی جوراسی دووبارە دەکەنەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای فیلمە ڕەسەنەکەوە پێکەوە دەردەکەون. فیلمی جیھانی جوراسی: فەرمانڕەوایەتی گشتی چوار ساڵ دوای ڕووداوەکانی فیلمی جیھانی جوراسی: شانشینی کەوتوو دانراوە، لەگەڵ دایناسۆرەکان کە ئێستا شانبەشانی مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیھاندا دەژین. فیلمەکە بەدوای ئۆین گرادی و کلێر دیرینگدا دەسووڕێتەوە کە دەست دەکەن بە ئەرکێکی ڕزگارکردن، لەکاتێکدا ئالان گرانت و ئیلی ساتلەر لەگەڵ ئیان مالکۆم یەکدەگرن بۆ ئاشکراکردنی پیلانێکی کۆمپانیای جینۆمیکی بایۆسین کە ڕکابەری یەکجارەکی پارکی جوراسییە. پلاندانان بۆ فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٤ دەستی پێکرد، پێش بڵاوکردنەوەی یەکەم بەشی جیھانی جوراسی. وێنەگرتنی فیلمەکە لە مانگی شوبات تا تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڤانکۆڤەری کەنەدا، سویس، ماڵتا ئەنجامدرا. کۆمپانیای لێجێندەری پیکچەرز بەھۆی کۆتایی ھاتنی ھاوبەشی چوار ساڵەی لەگەڵ یونێڤێرساڵ بەشداری بەرھەمھێنانی فیلمەکە نەبوو. جیھانی جوراسی: فەرمانڕەوایەتی گشتی بۆ یەکەمجار لە مەکسیکۆ سیتی لە ڕێکەوتی ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ نمایش کرا، و لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای یوونیڤەرساڵ پیکچەرز بڵاوکرایەوە.[1] فیلمەکە ھاوشێوەی فیلمە دەستبەجێیەکانی پێش خۆی، سەرکەوتنێکی دارایی بەدەستھێنا و داھاتی یەک ملیار دۆلاری لە سەرانسەری جیھاندا بەدەستھێنا، بەمەش بووە سێیەم فیلمی زۆرترین داھاتی ساڵی ٢٠٢٢، و سێیەم فیلم کە لە دوای پەتای کۆڤید-١٩ بڵاوکرایەوە و داھاتی یەک ملیار دۆلاری بەدەستھێنا، و چوارەم فیلمە لەم زنجیرەفیلمەدا کە داھاتی یەک ملیار دۆلاریی بەدەستھێناوە. بەگشتی لەلایەن ڕەخنەگرانەوە پێداچوونەوەی نەرێنی لێکرا.
فەرمانڕەوایەتیی جیھانی جوراسی Jurassic World Dominion | |
دەرھێنەر | کۆلین ترێڤۆرۆ |
---|---|
بەرھەمھێنەر | فرانک مارشال پاتریک کرۆلی |
سەرچاوەی چیڕۆک | دێرێک کۆنۆلی کۆلین ترێڤۆرۆ |
چەشنی فیلم | خەیاڵی زانستی ئەکشن |
کاست | کریس پرات بڕایس داڵاس ھاوارد لاورا دێرت جێف گۆڵدبڵوم سام نێڵ دیواندا وایس عومەر سی |
مۆسیقا | مایکل جیاکینۆ |
وێنەگری سینەمایی | جۆن شوارتزمان |
دەستکاری | مارک سانگەر |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | یوونیڤەرساڵ پیکچەرز |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٢ (مەکسیکۆ سیتی) ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (ئەمریکا) |
ماوەی فیلم | ١٤٦ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بەشێکە لە زنجیرەی | جیھانی جوراسی |
تێچوون | ١٦٥–١٨٥ ملیۆن دۆلار |
داھات | ١٫٠٠٤ ملیار دۆلار |