فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی بەڵگەنامەییی ئەفریقای باشوور
From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی بەڵگەنامەییی ئەفریقای باشوور (بە ئینگلیزی: Encounters South African International Documentary Festival)یەکەم فێستیڤاڵی بەڵگەنامەیییە لە ئەفریقا و یەکێکە لە کۆنترین فێستیڤاڵەکانی فیلم لەو کیشوەرەکەدا.[1] تا ئێستاش یەکێکە لەو چەند فێستیڤاڵانەی کە لە کیشوەرەکەدا تەنھا تایبەتن بەو چەشنە. فێستیڤاڵەکە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، دراوی فیلمە بەڵگەنامەیییەکانی وڵات و ناوچەکەی پێشخستووە، پاڵپشتی بەرھەمە نوێیەکان دەکات و سەکۆیەکی ئەفریقی بە فیلمە بەڵگەنامەیییە نێودەوڵەتییەکان بەخشیووە. فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی بەڵگەنامەییی ئەفریقای باشوور بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٩ بەڕێوەچوو. لەو کاتەوە ئامانجی سەرەکی پەرەپێدانی پیشەسازی بەڵگەنامەیی بووە لە ئەفریقای باشوور، چ لە ڕووی زیادکردنی بەرھەمھێنان و چ لە ڕووی دروستکردنی بینەرێک بۆ ئەم چەشنە.[2]