فێستیڤاڵی فیلمی ھیندی لە ژاپۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی فیلمی ھیندی لە ژاپۆن (بە ئینگلیزی: Indian Film Festival Japan) فێستیڤاڵێکی فیلمە لە ژاپۆن. کاردەکات بۆ پەرەپێدانی فیلمە ھیندییەکان چ بازرگانی و چ سەربەخۆ. بیرۆکەی فێستیڤاڵی فیلمی ھیندی لە ژاپۆن لەلایەن سوورێش تاتی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای «تاتی میدیا کۆرپۆریشن» سەرچاوەی گرتووە، کە کۆمپانیایەکی ژاپۆنییە و تایبەتە بە ڕاوێژکاری میدیایی، و خزمەتگوزارییەکانی ئایپی تیڤی، و بڵاوکردنەوە و بەرھەمھێنانی میدیا. یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ھیندی لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠١٢ بەڕێوەچوو. لە کۆی ھەموو فیلمە پێشکەشکراوەکان باشترین ٢٠ فیلم ھەڵدەبژێردرێن بۆ ئەوەی بەشێک بن لە فێستیڤاڵی فیلمەکە.