فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا
From Wikipedia, the free encyclopedia
فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا ھەروەھا بە ھێڵیوود ناسراوە (بە ئینگلیزی: Rwanda Film Festival) فێستیڤاڵێکی فیلمە کە ساڵانە لە مانگی تەممووزدا لە شاری کیگالی پایتەختی ڕواندا بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ناوبانگێکی جیھانی بەدەستھێنا و بووەتە یەکێک لە ڕووداوە سینەمایییە گەورەکانی ئەفریقا. فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا لە ساڵی ٢٠٠٥ لەلایەن ئێریک کابێرا دامەزراوە.[1][2] فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا کە لەلایەن سەنتەری سینەمای ڕواندا پێشکەش دەکرێت، کە ڕێکخراوێکە ئامانجی بەرەوپێشبردنی پیشەسازی فیلمی وڵاتەکەیە، فێستیڤاڵی فیلمی ڕواندا کە نازناوی «ھیلیوود»ی لێنراوە بەھۆی نازناوی «خاکی ھەزار گرد»ی ڕواندا، ھەربۆیە فێستیڤاڵێکی گەشتیارییە.[3] بەھۆی خواستی کابێرا بۆ پیشاندانی فیلمەکان بە زۆرترین بینەر، فێستیڤاڵەکە نەک تەنھا لە پایتەختی کیگالی بەڕێوەدەچێت، بەڵکو فیلمەکان بە تایبەت ئەوانەی کە لەلایەن سینەماکارانی ڕواندا دروستکراون، لەسەر شاشەیەکی گەورە لە ناوچە گوندنشینەکانی سەرتاسەری وڵاتدا نمایش دەکرێن.