![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ee/Hepburn_bogart_african_queen.png/640px-Hepburn_bogart_african_queen.png&w=640&q=50)
فیلمی سەرکێشی
From Wikipedia, the free encyclopedia
فیلمی سەرکێشی (بە ئینگلیزی: Adventure Film)یەکێکە لەو ژانەرە فیلمانەی کە چیرۆکی ورووژێنەری لە بارودۆخی نوێ و بوارە نامۆکاندا ھەیە. ئەم جۆرە فیلمانە لە ڕووی پێکھاتەوە زۆر لە فیلمە ئەکشنەکان دەچن، لەگەڵ جیاوازییەکەدا کە لە جیاتی توندوتیژی و شەڕ، سەرکێشیی لە ڕێگەی سەفەر و دۆزینەوە و بنیاتنانی ئیمپراتۆرییەت و ململانێی کەسایەتی و پاڵەوانە مێژوویییەکانە. ھەروەھا ڕەنگە فیلمە سەرکێشییەکان لەگەڵ ژانەرەکانی تری فیلم وەک ئەکشن، ئەنیمەیشن، کۆمیدی، دراما، فانتازیا، زانستی خەیاڵی، خێزان، ترسێنەر، یان جەنگ تێکەڵ بکرێن.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/ee/Hepburn_bogart_african_queen.png/320px-Hepburn_bogart_african_queen.png)