![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4b/Forest_Whitaker_by_Gage_Skidmore.jpg/640px-Forest_Whitaker_by_Gage_Skidmore.jpg&w=640&q=50)
فۆڕێست ویتاکەر
From Wikipedia, the free encyclopedia
فۆڕێست ستیڤن ویتاکەر (بە ئینگلیزی: Forest Whitaker) (لەدایکبووی ١٥ی تەمموزی ١٩٦١) ئەکتەری سینەمایی و بەرھەمھێنەر و دەرھێنەرێکی ئەمریکییە. ویتاکەر بە ڕۆڵی توێژینەوەی کارەکتەری لە فیلمەکانی وەک باڵندە، یاری گریان، جۆر، سەگی تارمایی، ڕێگای سامورایی، مشتومڕکەرە گەورەکان، باتلەر، گەیشتوو، ناسراوە. چوارەم ئەفریقی ئەمریکییە کە خەڵاتی ئۆسکاری بەدەستھێنابێت دوای سیدنی پۆیتێر و دێنزێل واشنتۆن و جەیمی فۆکس.
زانیاریی خێرا فۆڕێست ویتاکەر, لەدایکبوون ...
فۆڕێست ویتاکەر | |
---|---|
![]() ویتاکەر لە ساڵی ٢٠١٧ سان دیێگۆ کۆمیک-کۆن | |
لەدایکبوون | فۆڕێست ستیڤن ویتاکەر (١٩٦١-٠٧-١٥) ١٥ی تەممووزی ١٩٦١ (تەمەن ٦٣ ساڵ) لۆنگڤیۆ، تەکساس, ویلایەتە یەکگرتووەکان |
پەروەردە | خوێندنگای ھەمە پسپۆڕی زانکۆی پۆمۆنا زانکۆی باشووری کالیفۆرنیا (BFA) زانکۆی نیویۆرک |
پیشە | ڕۆڵگێڕ، سینەماکار، چالاکوان |
چالاکبوون | ١٩٨١-ئێستا |
کارەکان | لیستی تەواو |
ھاوسەر | کەیشا ناش (ھاوسەرگیری ١٩٩٦؛ ٢٠٢١) |
مناڵ(ەکان) | 3 |
خەڵاتەکان | لیستی تەواو |
دایخە
ویتاکەر خەڵاتی ئۆسکار و خەڵاتی بافتا و خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب و خەڵاتی دەستەی نیشتمانی پێداچوونەوە و خەڵاتی سەندیکای ڕۆڵگێڕەکانی شاشە و خەڵاتی کۆمەڵەی ڕەخنەگرانی جۆراوجۆری بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵی دیکتاتۆری ئۆگەندی عیدی ئەمین لە فیلمی دوایین پادشای سکۆتلاند لە ساڵی ٢٠٠٦ سکۆتلەندا.