فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر یەک فڕینی گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ئەتینا، یۆنان، بەرەو فڕۆکەخانەی ویلنیۆس، لیتوانیا بوو.[1] لە ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١، کاتێک چوو ناو ناوچەی فڕینی بیلاڕووس، لەلایەن حکوومەتی بیلاڕووسەوە ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مینسک کرا، کە دوو کەسی تێیدا: ڕۆمەن پرۆتاسویچ چالاکی سیاسی و دەستگیرانەکەی سۆفیا ساپگا، لەلایەن ھێزە بیلاڕووسییەکانەوە دەستبەسەرکران. سەرۆک کۆماری بیلاڕووس، ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ فەرمانی ھەلفڕینی فڕۆکەی شەڕکەر و ئاراستەکردنی بەرەو فڕۆکەخانەی مینسکی دا. فڕۆکەکە لە دوای حەوت کاتژمێر توانی ھەلفڕێت و ھەشت کاتژمێر و نیو درنگتر لە کاتی خۆی گەیشتە فڕۆکەخانەی ویلنیۆس.
فڕینی ٤٩٧٨ی ڕایان ئایر | |
---|---|
بەشێکە لە | hijacking of Roman Pratasevich |
بابەتی لاوەکی | hijacking of Roman Pratasevich |
وڵات | بیلاڕووس |
جێ | فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی مینسک |
کاتی ڕوودان | ٢٣ی ئایاری ٢٠٢١ |
خاڵی دەستپێک | فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ئەتینا |
Destination point | Vilnius Airport |
کەشتی | بۆینگ ٧٣٧ |
کارپێکەر | Ryanair |
Item operated | SP-RSM |
Target | hijacking of Roman Pratasevich |
Flight number | FR4978 |
ئەم ڕووداوە کاردانەوەیەکی زۆری لەلایەن ھەندێک وڵاتانی جیھان ھەبوو. لە ڕۆژی دوای ڕووداوەکە، یەکێتیی ئەورووپا ھەندێک گەمارۆی نوێی لە دژی حکوومەتی بیلاڕووس دەستپێکرد، وەکوو داخستنی ناوچەی فڕینی بیلاڕووس و کۆمپانی ھێڵی ئاسمانی. ئەمە دووەمین نیشتنەوەی زۆرەملی لە دوای ساڵی ٢٠١٣ لە ئەورووپایە.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.