![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1a/An-124_ready.jpg/640px-An-124_ready.jpg&w=640&q=50)
فڕۆکەی بارھەڵگر
From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕۆکەی بارهەڵگر (بە ئینگلیزی: Cargo aircraft) فڕۆکەیەکە کە بە دوو باڵی جێگیرەوە دیزاین کراوە یان گۆڕدراوە بۆ هەڵگرتن و گوازتنەوەی بار نەک گەشتیارەکان. ئەم جۆرە فڕۆکەیە عادەتەن پێداویستیی گەشتیارەکانی تێدا نیە و بە گشتی دەرگایەکی گەورە یان زیاتر له دەرگایەکی هەیە بۆ بارکردنی بارە بازرگانی و سەربازیەکان.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/1a/An-124_ready.jpg/640px-An-124_ready.jpg)
فڕۆکە بارهەڵگرەکان لەوانەیە بەکاربێن لەلایەن گەشتیارانی مەدەنی یان هێڵە ئاسمانیەکانی بارەوە بۆ هەڵگرتن و گواستنەوەی بارەکانیان و هەروەها بەم شێوەیە لەلایەن کەسایەتیە تایبەتەکانەوە یان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی وڵاتانی تاکەوە بۆ گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی و بازرگانی.[2] [3]
ئەو فڕۆکانەی کە بۆ گواستنەوەی بار دیزاین کراون زۆربەی کات تایبەتمەندیێکیان هەیە کە لە فڕۆکەی گەشتیاری و ئاسایی جیایان دەکاتەوە: لاشەی پان و بەرین و بەرز، باڵێکی بەرز بۆ ڕێگەدانی داگرتنی ئاسانی بارەکان بۆ سەر زەوی، چەندین چەرخ بۆ ڕێگەدان بە نیشتنەوە لە شوێنە ئامادەنەکراوەکان و کلکێکی بەرز بۆ ڕێگەدان بە بارکردن ڕاستەوخۆ بۆ ناو و دەرەوەی فڕۆکەکە.[4]