From Wikipedia, the free encyclopedia
فوئاد حوسێن بەگی مەلکشاهی (لە دایکبووی ١٩٤٦، خانەقین) کەسایەتی سیاسەتمەداری کوردە، لەئێستادا وەزیری دەرەوەی عێراقە.[1] پێشتر وەزیری دارایی عێراق و سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە.[2][3]
فوئاد حوسێن بەگی مەلکشاهی | |
---|---|
وەزیری دەرەوەی عێراق | |
لە پۆستدایە | |
گرتنە دەست ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ | |
سەرۆک وەزیران | مستەفا کازمی |
پێشینە | بەھا ئەلراجی |
وەزیری دارایی عێراق | |
لە پۆستدا بووە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ – ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ | |
سەرۆک وەزیران | عادل عەبدولمەھدی |
پێشینە | عەبدولڕەزاق عیسا |
پاشینە | عەلی عەلاوی |
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان | |
لە پۆستدا بووە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ – ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ | |
سەرۆک کۆمار | مەسعوود بارزانی |
پاشینە | ھەڵوەشایەوە |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | ١٩٤٦ (تەمەن ٧٧–٧٨) خانەقین |
پارتی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان (١٩٦٦–١٩٧٤، گەڕاوەتەوە لەوەتەی ١٩٨٣) یەکێتیی نیشتمانی کوردستان (١٩٧٤–١٩٨٣) |
خوێندن لە | زانکۆی بەغداد |
فوئاد حوسێن لە ساڵی ١٩٤٦ لە خانەقین لەدایکبووە. لە ١٩٦٦/١٩٦٧ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات. ساڵی ١٩٧١، لە زانکۆی بەغدا خوێندنی پەروەردەی زمانی ئینگلیزی تەواوکردووە.[4] لەدوای شکستی شۆڕشی ئەیلوول، فوئاد دەچێتە ھۆڵەندا و لەوێ دەچێتە پاڵ یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، ھاوکات دەبێتە سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان لە دەرەوەی کوردستان.[4] لە ساڵی ١٩٨٣، واز لە یەکێتیی دەھێنێت و دەگەڕێتەوە ناو پارتی.
فوئاد حوسێن لەماوەی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٠٥ تاکوو ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧، لە سەردەمی سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان بووە، لەدوای جێگرتنەوەی نێچیرڤان بارزانی بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئەوا پۆستەکەی فوئاد حوسێن ھەڵوەشایەوە و کەسی تر نەھاتە شوێنی. فوئاد لە کۆتایییەکانی ٢٠١٨ بۆ ناوەڕاستی ٢٠٢٠، بووە سەرۆکی دارایی عێراق لە کابینەی سەرۆکوەزیران عادل عەبدولمەھدی. دوای ھەڵوەشانەوەی کابینەکەی عەبدولمەھدی ئەوا مستەفا کازمی کابینەیەکی نوێی ڕاگەیاند و فوئاد حوسێن کرایە وەزیری دەرەوەی ئەم کابینەیە و تا ئێستاش لەو پۆستە بەردەوامە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.