فلیەس فۆگ
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
فلیەس فۆگ (ئینگلیزی: Phileas Fogg) قارەمانێکی ئینگلیز بووە، ناوی لەگەڵ چیڕۆکی گەڕان بەدەوری زەویدا لە ھەشتا ڕۆژدا دێت. فیلیگس فۆگ لەگەڵ خزمەتکارە فەڕەنساییەکەی (پاسپارتۆ) دەست دەکەن بەگەڕان بەدەوری زەویدا، ئەویش لەدوای ڕێکەوتنی "فۆگ" دەستی پێکرد لەگەڵ ھاوڕێکانی لە (یانەی شەوانەی ڕێفۆرم).
فیلیگس فۆگ | |
---|---|
شوێنی لەدایکبوون | بەریتانیا |
گرنگترین ڕۆڵەکان | گەڕان بەدەوری زەوی لە هەشتا ڕۆژدا |
نەتەوە | بەریتانیا |
ھاوسەر | ئۆودا |
دەستکاری |
چیرۆکی گەڕان بەدەوری زەویدا لە ھەشتا ڕۆژدا یەکێکە لە چیرۆکە ئینگلیزییەکان، کەتێدا کەسایەتییەک بەناوی "فیلیەس فۆگ" ڕۆڵی سەرەکی تێدا بینیوەو لەگەڵ خزمەتکارەکەی کەناوی (پاسپاڕتۆ)یەو لەمیانەی گەشتەکەی ھەردووکیان توشی چەندین کێشەدێن و لەنێو گەشتەکەیان کچێک لەمردن ڕزگار دەکەن بەناوی (ئۆودا) لەوڵاتی (ھیندستان) و دواتر لەگەڵیاندا دەڕوات بۆ ئەوڕوپاو دواتر ھاوسەرگیری لەگەڵ فیلیەس فۆگ دەکات. دەست پێکردنی گەشتەکەی ڤیلیەس فۆگ لە ڕێکەوتی (۲ی ئۆکتۆبەری ۱۸۷۲) دەستی پێکردووەو لە (۲۰ی دێسێمبەر ۱۸۷۲) کۆتایی ھات کەچی کاتی دیاریکراو (۲۱ دێسێمبەر) بوو، ھاوکات لە شاری لەندەن ڕوودانێکی دزین ڕودەدات کە دزەکە (٥٥) ملیۆن پاوەندی لە بانکی لەندەن دزیوەو پۆلیس بۆ دۆزینەوەی دزەکە لە گشت وڵاتان زانیاری بڵاودەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی دزەکە، پۆلیسێک بە ناوی (فیکس) لەکاتێک کە (فیلیەس فۆگ) و (پاسپارتۆ) لە (کەناڵی سویس) دەبینێت و چاودێری دەکات تا ئەو کاتەی دەبینێت کە فیلیەس فۆگ کەسێکی وا دەوڵەمەند بە ڕێژەیەکی زۆۆر بەریتانیای بەجێھێشتوە. پێشتر لەکاتی ڕوداوی دزینەکە چەند کەسێک دزەکەیان بینیوە و پێناسی کەسەکە ھەمان پێناسی فیلیەس فۆگی ھەیە، ھەردووکیان کەسی پۆشتەو دەوڵەمەندن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فلیەس فۆگ تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.