فلس
From Wikipedia, the free encyclopedia
فلس (بە عەرەبی: فلس، لاتینی: fals) دراوێکی مسی سەدەکانی ناوەڕاست بوو کە بۆ یەکەمجار لەلایەن خەلافەتی ئومەوییەوە (٦٦١–٧٥٠) بەرھەم ھێنرا و لە کۆتایی سەدەی حەوتەمەوە دەست کرا بە دروستکردنی. ناوی دراوەکە لە فۆلیس وەرگیراوە کە دراوێکی مسی ڕۆمانی و دواتر بێزەنتینی بووە.[1] بەزۆری فلسەکان لە ھەردوو لادا ڕازاندنەوەی ڕێنووسی عەرەبییان تێدابووە. تا سەدەی نۆزدەھەم جۆرەھا فلسی مسین بەرھەم دەھێنران. جۆر و کێشیان جیاواز بووە، لە ١ گرامەوە بۆ ١٠ گرام یان زیاتر دەردەچوو.
ھێشتا ئەم زاراوەیە لە زمانی عەرەبی مۆدێرن بۆ پارە بەکار دەھێنرێت،[2] ھەروەھا وشەی فولوسیش (fulus) لە زمانی مالاییدا دەگرێتەوە