فرەگۆشەی ڕێک
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بە فرەگۆشەیەک یان چەندلایەک دەوترێت ڕێک ئەگەر لایەکانی لە درێژیدا یەکسان بن و گۆشەکانی ناوەوەی لە پێوانەدا یەکسان بن. فرەگۆشەی ڕێکی سێلا بریتییە لە سێگۆشەیەکی ڕێک و فرەگۆشەیەکی ڕێکی چوارلا بریتییە لە چوارگۆشە. چەقی فرەگۆشەی ڕێک ئەو خاڵەیە کە بە یەکسانی دوورە لە ھەموو سەرەکانیەوە.