![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/ab/Exhaust_Manifold.jpg/640px-Exhaust_Manifold.jpg&w=640&q=50)
فرەسەری ئەگزۆز
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە سیستەمی ئەندازیاری ئۆتۆمۆتیڤ (ئەگزۆز) گازەکان لە چەندەھا سلندەر کۆدەکاتەوە و بەیەک بۆڕی دەریدەداتە دەرەوە، وشەی مانیفۆڵد لە وشەیەکی کۆنی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە "مانیگفیڵد " کە "مانیگ" بە مانای (زۆر) دێت و (فیڵد) بە مانای "گرێدان یان پێکەوەبەستن "دێت. ھەروەھا وشەی مانیفۆڵد واتە بەیەکگەیاندنی پارچەکانی ناوەوە و دەرەوە. دەرچەیەک لە مانیفۆڵد "فرەسەر" ھەوا دەگوازێتەوە بۆ سلندەرەکان.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/ab/Exhaust_Manifold.jpg/320px-Exhaust_Manifold.jpg)
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/e/eb/Ceramic_Coating_on_Performance_Car.jpg/640px-Ceramic_Coating_on_Performance_Car.jpg)
فرەسەری ئەگزۆز بە زۆری یان ئاسنی سادەن یان ستیڵی دژەژەنگن کە گازی ئەگزۆزی بزوێنەر کۆدەکەنەوە لە چەند سلندەرێک و دەیگوازێتەوە بۆ بۆڕی ئەگزۆزەکە. بۆ زۆر لە بزوێنەرەکان فرەسەری ئەگزۆزی شێوەبۆڕی ھەن کە ناودەبرین بە "سەرەکان" لە ئینگلیزی ئەمریکی و لو ئینگلیزی بەریتانی و ئوسترالی بە فرەسەری پوختەکار ناودەبرێن؛ و بە ئینگلیزی بەریتانی پێشی دەڵێن فرەسەری شێوەبۆڕی. ئەمەیان پێکدێت لە سەرەبۆڕی تاک بۆ ھەر سلندەرێک کە دەگەیەنرێن بە یەک تیوب کە ناودەبرێت بە کۆکەرەوە. جۆرێکی تر ئەگزۆز ھەیە بە ناوی ئەگزۆری (خشتەیی یان کڵاوەیی) ئەو جۆرە ئەگزۆزە بۆ ھەر سلندەرێک بۆڕی تایبەتی خۆی ھەیە و دوای دەبردرێتە ناو تیوبێک بەناوی (کۆکەرەوە) ئەو کڵاوانەی کۆکەرەوەیان نییە پێیان دەوترێ کڵاوەی زومی.
جۆری باوی کڵاوە لە بازاڕدا ئەو جۆرەیە کە لە ستیڵی نەرم یان دژە دەنگ دروست کراوە لە لێوار تەخت و تیرەی گەورەتر، لەوانەیە بە سیرامیک ڕووپۆش کرابن لە ناوەوە و دەرەوە یان بە گەرمی داپۆشراو یان بە ڕەنگێک، پلێتی کرۆمی بەڵام پاش ماوەیەک ڕەنگیان دەگۆڕێت بۆ شین، ستیڵی (دژە دەنگ) یش ڕەنگی زەرد دەبێت بەڵام کەمتر تا ڕاددەیەک لە کرۆم باشترە.