فرانسیس ئارنۆڵد
From Wikipedia, the free encyclopedia
فرانسیس ئارنۆڵد (لە دایکبووی ٢٥ی تەممووزی ١٩٥٦) ئەندازیاری کیمیای ئەمریکییە، یەکێکە لە براوەکانی خەڵاتی نۆبێل. ئەو مامۆستای زانکۆیە لە بەشی ئەندازیاری کیمیا، ئەندازیاری زیندەوەرزانی و کیمیای ژیان لە پەیمانگای تەکنەلۆژیی کالیفۆرنیا. لە ساڵی ٢٠١٨، خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا پێدرا بۆ بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێ لە بەکارھێنانی پەرەسەندنی ئاراستەکراو بۆ ئەندازیاری ئەنزیمەکان،[1] ئەو بووە پێنجەمین ژن و یەکەمین ژن لە ئەمریکا ئەم خەڵاتە بباتەوە، ئەمەش لە کۆی ئەو ١١٧ ساڵەی بوونی خەڵاتەکە بوو. لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، لەدوای بردنەوەی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا لەلایەن جۆ بایدن، فرانسیس کرایە ھاوسەرۆکی ئەنجومەن ڕاوێژکاری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە بابەتەکانی زانست و تەکنەلۆژیا. ئەم پۆستەش یەکەمجار بوو دابنرێت.[2]
فرانسیس ئارنۆڵد | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Frances Arnold | |
لەدایکبوون | (١٩٥٦-٠٧-٢٥) ٢٥ی تەممووزی ١٩٥٦ (تەمەن ٦٧ ساڵ) Pittsburgh، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Frances Hamilton Arnold |
باوک | William Howard Arnold |
ھاوسەر | Jay Bailey |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Andrew E. Lange |
خزمەکان | William Howard Arnold |
پیشە | biochemist، داھێنەر، مامۆستای زانکۆ، ئەندازیار |
بواری کار | ئەندازیاریی کیمیا |
شوێنی کارکردن | California Institute of Technology، زانکۆی کالیفۆرنیا، National Institute of Solar Energy |
پۆستەکان | board of directors member |
پەروەردە | زانکۆی پرینستون، زانکۆی کالیفۆرنیا، Taylor Allderdice High School |
پلەی ئەکادیمی | دکتۆرا |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Harvey Warren Blanch |
Doctoral student | Huimin Zhao، Jesse D. Bloom، D. Allan Drummond |
پەیوەستبوون | California Institute of Technology |
Affiliation string | California Institute of Technology (CALTECH) |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2013 |
ئەندامی | National Academy of Sciences، پەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، National Academy of Engineering، ئەکادیمیای نەتەوەییی پزیشکی، ئەنجومەنی پادشایی |
وێبگە | http://www.che.caltech.edu/faculty/arnold_f/index.html |
ئەو لە ساڵی ١٩٨٦، بڕواننامەی دکتۆری لە ئەندازیاری کیمیا بەدەستھێنا لە زانکۆی کالیفۆرنیا. لە ساڵی ١٩٩٦، بووەتە پرۆفیسۆر.[3][4] فرانسیس لەماوەی ژیانیدا چەندین خەڵاتی پێدراوە،[5][6][6][7] لە نێویاندا لە ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠١٩، لەلایەن زانکۆی ستکۆھۆڵم و زانکۆی تەکنیکی دانیمارک دکتۆرای شانازی پێدرا.[8][9]
فرانسیس لە یەکێک لە ئەڵقەکانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی زە بینگ بانگ تیوۆری (The Big Bang Theory) وەک کەسایەتی خۆی دەرکەوت.[10]