![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a7/Rosy_Starling_-_Almaty_-_Kazakstan_S4E1244_%252822382991808%2529.jpg/640px-Rosy_Starling_-_Almaty_-_Kazakstan_S4E1244_%252822382991808%2529.jpg&w=640&q=50)
عەینەمەل
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەینەمەل[1] یا خەزایی (ناوی زانستی: Pastor roseus) ناوی جۆرەیەک لە تیرەی ڕیشۆڵییە. ڕەواڵەتی ئەم مەلە بەم جۆریە: سەر و کلک و باڵی ڕەشە و بڕێک جار کڵاونەیە. درێژایی ڕەنگە بگاتە ٢٠ سانتیمەتر. لە لای گاڕان و زەوییەکاندا چینە دەکات. [2] عەینەمەل چەندین ناوی تری بە کوردی ھەیە: ئاگرمەلووچ، ئاگرەمەلووچک، عایلەمەنە، عایلەمەن و عایلەمە.
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a7/Rosy_Starling_-_Almaty_-_Kazakstan_S4E1244_%2822382991808%29.jpg/640px-Rosy_Starling_-_Almaty_-_Kazakstan_S4E1244_%2822382991808%29.jpg)
مەحوی لە شێعرێکدا ئاماژە بەم مەلە دەکات و دەڵێت:
بەڵا ھەر وەک کولە دابارییە سەر مەزرەعەی ئومێد
مەگەر ئەو تیپی موژگانە بکەن وەک عەینەمەل چارێ