![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/2/27/Al_Amara_City_in_Iraq.jpg/640px-Al_Amara_City_in_Iraq.jpg&w=640&q=50)
عەمارە
شارێکی عێراقیە لە پارێزگای میسان / From Wikipedia, the free encyclopedia
عەمارە (بە عەرەبی: ٱلْعَمَارَة) شارێک لە باشووری ڕۆژھەڵاتی عێراقە کە لە نزیک ئاوەڕێی ڕووباری دیجلە و لە باشووری بەغدا ھەڵکەوتووە. ئەو شارە لە ٥٠ کیلۆمەتری سنووری ئێران و عێراق و لە نووکی باکووری زۆنگاکانی نێوان دیجلە و فورات جێی گرتووە.[1]
زانیاریی خێرا عەمارە ٱلْعَمَارَة, وڵات ...
عەمارە
ٱلْعَمَارَة | |
---|---|
![]() شەقامێکی شاری عەمارە لە دەیەی حەفتا | |
پۆتانەکان: 32°0′N 47°0′E | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | میسان |
دامەزران | ١٨٦٠ |
بەرزایی | ١٢ مەتر (٣٩ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٢) | |
• سەرجەم | ٥١١٬٥٤٢ |
دایخە
ژمارەی دانیشتووانی ئەو شارە لە ساڵی ٢٠٠٢ نزیک ٣٤٠٬٠٠٠ کەس و لە ساڵی ٢٠٠٥ نزیک ٤٢٠٬٠٠٠ کەس بووە.[2] عەمارە ناوەندی پارێزگای میسانە. ئەو شارە ناوەندی گەورەی بازرگانی ناوچەی جوتیاری لە دەوروبەرە و لەبەر کەلوپەلە چێندراوەکان و قاپوقاچاخی زێوی ناسراوە. کەلوپەلە سەرەکییەکانی بەرھەم ھێندراو لە باکووری عەمارە دانەوێڵە زستانییەکان وەکوو گەنم و جۆ و ئاژەڵانێک وەکوو مەڕ و ئەسپن.[3]