سەرۆکی گابۆن (٢٠٠٩-٢٠٢٣) From Wikipedia, the free encyclopedia
عەلی بۆنگۆ ئۆندیمبا (لەدایکبووی ٩ی شوباتی ١٩٥٩)،[1][2] ناسراو بە عەلی بۆنگو[1] سیاستەوان و سێھەمین سەرۆککۆماری گابۆن بوو لە ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠٢٣.[3][4] ئەندامی پارتی دیموکراتی گابۆنە. کوڕی عومەر بۆنگۆیە کە لە ساڵی ١٩٦٧ تا ساڵی ٢٠٠٩ سەرۆکی گابۆن بووە. لە ماوەی سەرۆکایەتی باوکیدا لە ساڵی ١٩٨٩ تا ١٩٩١ وەزیری دەرەوە بووە، لە ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٩ وەک جێگر لە ئەنجومەنی نیشتمانی نوێنەرایەتی بۆنگوڤیل کردووە، لە ساڵی ١٩٩٩ تا ٢٠٠٩ وەزیری بەرگری بووە. دوای مردنی باوکی، لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی گابۆن لە ساڵی ٢٠٠٩ بووە سەرۆک و شوێنی باوکی گرتەوە.[5] لە ساڵی ٢٠١٦ دا ھەڵبژێردرایەوە.[6][7] لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣، دوای ئەنجامی ھەڵبژاردنە گشتییەکانی گابۆن، سوپا ڕایگەیاند، سەرۆک ساختەکاریی لە ھەڵبژاردنەکاندا کردووە و بە کودەتایەک لە پۆستی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی دوورخرایەوە.
عەلی بۆنگۆ | |
---|---|
بە فەرەنسی: Ali Bongo Ondimba | |
لەدایکبوون | برازاڤیل، کۆماری کۆنگۆ | ٩ی شوباتی ١٩٥٩
باوک | Omar Bongo |
دایک | Patience Dabany |
ھاوسەر | Sylvia Bongo Ondimba، Inge Lynn Collins Bongo |
منداڵ | Noureddin Bongo Valentin |
خزمەکان | Pascaline Bongo Ondimba |
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی فەڕەنسی، زمانی ئینگلیزی |
پیشە | دیپلۆمات، سیاسەتوان، پارێزەر |
پۆستەکان | President of Gabon، Minister for Foreign Affairs |
پەروەردە | University of Paris 1 Pantheon-Sorbonne |
ئەندامی حیزبی | Gabonese Democratic Party |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | 2016 Gabonese presidential election، 2009 Gabonese presidential election |
ئایین | ئیسلام |
بەشداربووە لە | FII 5th Edition in Riyadh، کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆڕبەندی ئابووری جیھانیی ٢٠١٣ |
خەڵاتەکان | Grand Officer of the Legion of Honour، honorary doctor of the Wuhan University، Grand Cross of the National Order of Merit |
وێبگە | http://www.presidentalibongo.com |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.