یاریزانی لەشجوانی بە ڕەگەز کورد و ناوداری ئینتەرنێتی ئوسترالیی لەدایکبووی ڕووسیا From Wikipedia, the free encyclopedia
عەزیز سێرگیێڤیچ شاڤەرشیان[2] (ڕووسی: Ази́з Серге́евич Шавершя́н؛ ٢٤ی ئازاری ١٩٨٩ – ٥ی ئابی ٢٠١١)،[3] زیاتر ناسراو بە ناوە ئینتەرنێتییەکەی زیز،[4][5] یاریزانی لەشجوانی، ڕاھێنەری تایبەت و نمایشکارێکی ئوسترالیی لەدایکبووی ڕووسیا بوو. کە بووە خاوەن لایەنگرێکی زۆر دوای بڵاوکردنەوەی چەند ڤیدیۆیەکی خۆی لە یووتیووب، کە لە ٢٠٠٧ەوە دەستی پێ کرد.[6][7][8]
عەزیز شاڤەرشیان | |
---|---|
Азиз Шавершян | |
لەدایکبوون | عەزیز سێرگیێڤیچ شاڤەرشیان ٢٤ی ئازاری ١٩٨٩ |
مەرگ | ٥ی ئابی ٢٠١١ ساڵ ژیاوە) پاتایا، تایلەند | (٢٢
ناوەکانی تر | زیز، ئەز |
پیشە | یاریزانی لەشجوانی، ڕاھێنەری تایبەت، ناوداری ئینتەرنێت، نمایشکار، سەماکەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٧–٢٠١١ |
باڵا | ١٨٧سم[1] |
وێبگە | facebook |
لە تەممووزی ٢٠١١دا، عەزیز سەرنجی میدیاییی زیاتری چووە سەر کاتێک دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد وتارێکی لەسەر بەندکردنی برا گەورەکەی، سەید، بڵاو کردەوە بەھۆی خاوەندارێتیی نایاساییی ستێرۆیدی ئانابۆلیک.[9] لە ٥ی ئابی ٢٠١١دا، کاتێک لە پشوویەکدا بوو لە تایلەند، عەزیز تووشی وەستانی دڵ بوو و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.[4][10]
عەزیز بە ڕەگەز کوردە[11] و لەدایکبووی مۆسکۆیە،[12] و بچووکترین کوڕی مایان ئیبۆیان، کە پسپۆڕی دڵە، و سێخی شاڤەرشیانە.[3] ئەو یەک برای گەورەی ھەبوو، سەید شاڤەرشیان، کە بەناوی سەر شاشەی «چێست برا» ناسراوە.[9][13] لە ١٩٩٣دا، عەزیز و خێزانەکەی چوون بۆ ئوسترالیا و لەوێ نیشتەجێ بوون.[14] لە ئیستوود، نیو ساوت وەیڵز گەورەبووە،[3] و لە خوێندنگەی ئامادەییی ماریست کۆڵێج ئیستوود خوێندوویەتی، کە بووەتە «ئازای خوێندنگەی کۆلێژەکە».[3][15][16] پێش مردنی لە ئابی ٢٠١١دا، داندرابوو کە لە زانکۆی وێسترن سیدنی دەربچێت، بە بڕوانامەیەک لە بازرگانیدا.[3][15][16] ئەو بێدین بوو، بەڵام تەزبیحی لە مل دەکرد و گۆڕەکەشی خاچێکی لەسەرە.[17]
پێش بوون بە یاریزانی لەشجوانی، عەزیز وەک کوڕێکی لاواز[7][18] و ئیکتۆمۆرف باس دەکرا.[19] کاتێک خوێندنی ئامادەییی تەواو کرد،[12] بەھۆی ئیلھامی برا گەورەکەیەوە، چووە وەزشگایەکی ناوخۆیییەوە و دەربارەی خۆراک و ڕاھێنان فێر بوو، کە بەکاری ھێنان تا ببێتە یاریزانێکی لەشجوانی. ڕۆژانە سێ بۆ چوار کاتژمێری تەرخان دەکرد بۆ ڕاھێنانکردن.[19][20] یاریزانی لەشجوانییە پیشەگەرە دڵخوازەکانی بریتی بوون لە ئاڕنۆڵد شوارزنێگەر و فڕانک زەین.[19]
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ وێبگەی لەشجوانیی سیمپڵی شرێددا، عەزیز باسی کرد کە لە سەرەتادا لەبەر «سەرنج ڕاکێشانی کچان» ویستوویەتی ببێتە یاریزانی لەشجوانی. وتوویەتی کە سەیری وێنەی یاریزانی لەشجوانیی تری دەکرد و و بە خۆی دەوت کە ڕۆژێک وەک ئەوان دەبێت. دوای نزیکەی چوار ساڵ لە ڕاھێنان، وتوویەتی کە:
« | دەتوانم بە ئاسانی بڵێم کە پەرۆشیم بۆ ڕاھێنانکردن تەنیا بۆ سەرنج ڕاکێشانی خەڵک نییە و زیاترە، و لە ھەستی دانانی ئامانج و پێکانیان ھاتووە و زۆرکردن لە خۆم لە ڕاھێنانکردندا. زۆر حەزم لێیەتی، ھەستی تەواوکردنی سێتێکی مەشق، و دەرپەڕینی ماسولکەکانت بۆ ماوەیەکی کاتی شتێکە کە ناتوانم بێی بژیم.[19] | » |
عەزیز نموونەی لاچاندێکی لەشجوانیی ناشی بوو لە ئوسترالیا، بە ناوی «ئەستێتیکز»،[21] کە ئەو بەناوبانگی کردبوو.[20] عەزیز توانی یافتەی پڕۆتینی خۆی بەدەست بھێنێت، بە ناوی «پڕۆتینی خوداکان»، کە لە حوزەیرانی ٢٠١١دا بڵاو کرایەوە.[6] ھەروەھا کۆمپانیای جلوبەرگی تایبەت بە خۆی ھەبوو،[22] و ئینجیلی لەشجوانیی زیز لە ١٧ی ئابی ٢٠١١دا بڵاو کرایەوە، کە لەسەر زنجیرەیەک زانینی خۆی نووسیبووی کە فێربوو بوو لەڕێی ڕاھێنانکردنەکەی بۆ زیاتر لە چوار ساڵ.[18][23] ئەو سووربوو لەوەی کە ئینتەرنێت یارمەتیدەری بووە لە پێشخستنی براندەکەی، و لە بنچینەدا لەڕێی تۆڕە کۆمەڵاتییەکانەوە توانراوە.[24]
لە ١٤ی تەممووزی ٢٠١١دا، سەیدی برای عەزیز دەستگیر کرا بەھۆی خاوەندارێتیی ستێرۆیدی ئانابۆلیک،[9] کە دواتر وتی کە تاوانبار بووە دوای مردنی عەزیز.[2][25] دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد ڕووماڵی دۆسییەکەی کرد، و وێنەیەکی عەزیزیشی تێدا بوو.[9] عەزیز ناڕەزاییی خۆی دەربڕی بەرامبەر بەکارھێنانی وێنەکەی بۆ نیشاندانی وتارێک کە لە سەرەتادا لەسەر خراپ بەکارھێنانی ستێرۆیدی ئانابۆلیک بوو.[18]
کاتێک لەلایەن دە دەیڵی تەلەگرافەوە پرسیاری لێ کرا، نکۆڵیی لە بەکارھێنانی ستێرۆید کرد، و جەختی کردەوە کە شێوە لەشی بەھۆی ڕاھێنانە زۆرەکان و پارێزییە توندەکەیەتی.[23] بەپێی دە سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد، کۆمپانیاکەی کە عەزیزی وەک سەماکەر دامەزراندبوو وتوویانە کە عەزیز «کەسێکی دڵڕفێن بووە، سەرەڕای بەکارھێنانی ستێرۆید».[26] عەزیز زۆربەی کات دەستەواژەکانی وەک «سواربوونی پاسکیل»ی بەکار دەھێنا، کە، بەپێی دە دەیڵی تەلەگراف، «بە زمانی نافەرمیی وەرزشگا بە مانای بەکارھێنانی سووڕی ستێرۆید دێت».[13]
لە ٥ی ئابی ٢٠١١دا، عەزیز لە ساونایەکدا تووشی وەستانی دڵ بوو، لە کاتێکدا لە پشوودا بوو لە پاتایا.[27] ئەو برایە نەخۆشخانەیەک، و پزیشکەکان نەیانتوانی زیندووی بکەنەوە.[3][10][18] خێزان و ھاوڕێکانی ھەواڵی کۆچکردنییان لە فەیسبووک بڵاو کردەوە. مردنەکەی لە ٩ی ئابی ٢٠١١دا لەلایەن وەزارەتی کاروبار و بازرگانیی بیانییەوە سەلمێندرا.[6] توێکارییەک دەریخست کە تێکچوونی زگماکیی دڵ و گەورەبوونی دڵی ھەبووە، کە پێشووتر دەستنیشان نەکراون، کە بووەتە ھۆی وەستانی دڵی.[6][28] خێزانەکەی وتیان کە نیشانەی بچووکی دەرخستووە لە مانگەکانی پێش ئابی ٢٠١١، کە پێکھاتبوون لە بەرزیی پەستانی خوێن و ھەناسەبڕکێی جارناجار. کێشەی دڵ لە خێزانەکەیدا بۆماوەیییە.[6]
بەپێی سیدنی مۆرنینگ ھێرەڵد، مردنەکەی عەزیز شەشەم بۆ گەڕاوترین بابەتی سەر بە مەرگ بوو لە ئوسترالیا لە ٢٠١١دا.[7][29][30] پێش مردنی، عەزیز ڤیدیۆیەکی خۆی لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی بڵاو کردبووەوە، کە دواتر پێگەی ١٨یەمی گرت لە «گرنگترین ڤیدیۆکانی ھەواڵی ساڵ»ی ناین نیوز بۆ ساڵی ٢٠١١.[31] لە ماوەی نێوان ئابی ٢٠١١ بۆ ئابی ٢٠١٢، ئامارەکانی گووگڵ دەریانخست لە ئەندازەی جوڵیا گیڵارد گەڕانی بۆ کراوە، کە سەرۆک وەزیرانی ئوسترالیا بوو لەو کاتەدا.[24]
لە فێستیڤاڵی فیڵد دەیی سەری ساڵی ٢٠١٢ لە سیدنی، خەڵک وەک عەزیز خۆیان پۆشی وەک ڕێزگرتنێک لێی.[32]
سەید شاڤەرشیان ڤیدیۆیەکی ١٩ خولەکیی دروست کرد بۆ براکەی وەک ڕێزگرتنێک، بە ناوی زیز - یادگارێک،[24][33] و لە ٢٢ی ئازاری ٢٠١٢دا لە یووتیووب بڵاوی کردەوە. ڤیدیۆکە بوویە یەکێک لە پڕبینەرترین ڤیدیۆکانی کۆتاییی ئازار و سەرەتای نیسانی ٢٠١٢. بەپێی ئابی ٢٠٢٢، ڤیدیۆکە زیاتر لە ١٦ ملیۆن بینەری ھەیە.[34][35]
پەرەی فەیسبووکی عەزیز ٤١٥،٧٦٧ ڵایکی ھەبوو. لە نیسانی ٢٠١٢دا، دە دەیڵی تەلەگراف تێبینیی ئەوەی کرد پەڕەی لایەنگری زیاتر لە ٣٩٩،٦٧١ ھەواداری ھەبووە[21] پێش ناچالاکبوونی دوای چەند مانگێک.[22]
بەپێی وتارێکی بۆچوونی ٢٠١٣ لە وینتوۆرت کۆریەر، لە کاتێکدا سەدان وتاری ھەواڵیی وێنتوۆرت کۆریەر کە لە سەرھێڵ بڵاو کراونەتەوە ونبوون و خوێنەرێکی وایان نەبووە لە ٢٠١١وە، «چیرۆکی زیز» بەردەوام خوێنەری ھەیە و زۆربەی کات لە پێڕستی پڕخوێنەرترین وتارەکانی ڕۆژانەی وێبگەکە دەبیندرێت.[36]
لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕاگیرکردنی تاوانی ڕێکخراوی بازرگانیکردنی ستێرۆید بە شێوەیەکی نھێنی، پەیامنێر ماڕک ویڵەسی عەزیزی بە «ناسراوترین کەسی کۆمەڵی لەشجوانی» ناوبرد.[37]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٠ | خاڵی لاواز: میلە ئاڵتونییەکە | زیادە | ئەڵقەی «شانشین ھاتووە» |
٢٠١١ | گەشتە نێودەوڵەتییەکە | زیز | چەند ئەڵقەیەک[38] |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.