عەبدولڕەحمان زەبیحی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەم وتارە سەبارەت بە نووسەر و یەک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان نووسراوە. بۆ شاعیرەکەی ناوچەی موکریان، بڕوانە زەبیحی (باباسمایلی بەرزنجی).
عەبدولڕەحمان زەبیحی (لەدایکبووی ١٩٢٠ی زایینی) نووسەر و کەسایەتییەکی سیاسیی کورد بوو، کە لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بوو. زەبیحی لە ١٩٢٠ لە مەھاباد لەدایک بووە و خوێندنی سەرەتایی لە مەھاباد و پاشان تاقیکردنەوەی سێی ناوەندی لە ١٩٣٧دا لە ورمێ تەواو کردووە. پاش ئەمە ھێندێک لە گوڵستانی سەعدی و دەرسی جەبری لای مەلا قادر مودەڕیسی خوێندووە. زەبیحی لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان لە ساڵی ١٩٤٢ بووە و دواتر بەشداری لە کارەکانی کۆماری کوردستان کردووە. دوای ڕوخانی کۆمار، ئاوارەی عێراق و سووریا بووە. دواجار کە گەڕاوەتەوە عێراق لە سەرەتاکانی ١٩٨٠ بێسەروشوێن کراوە.
زانیاریی خێرا عەبدولڕەحمان زەبیحی, لەدایکبوون ...
عەبدولڕەحمان زەبیحی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢١ی نیسانی ١٩٢٠ |
مەرگ | ١٩٨٠ |
نەتەوە | کورد |
حیزبی سیاسی | کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان |
باوان |
|
دایخە