![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a6/Cabdiweli_Maxamed_Cali.jpg/640px-Cabdiweli_Maxamed_Cali.jpg&w=640&q=50)
عەبدولوەلی محەممەد عەلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدول وەلی محەممەد عەلی (بە سۆماڵی: Cabdiweli Maxamed Cali، بە عەرەبی: عبدالولي محمد علي) چالاکوانێکی بواری ڕامیاری و ئابووری سۆماڵیە لە ٢ی حوزەیرانی ١٩٦٧ لە باکووری سۆماڵ لە دایک بووە. عەلی خاوەنی ڕەگەزنامەی سۆماڵی و ئەمریکییە و بێجگە لە زمانی دایکی، زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی و ئیتاڵی دەزانێت. عەلی شارەزاییەکی باشی لە ئابووریدا ھەیە و لەگەڵ چەندین ڕێکخراو و دەزگای نێودەوڵەتی کاری کردووە وەک سندووقی دراوی نێودەوڵەتی و بانکی نێودەوڵەتی، پلەی ماستەری بەدەست ھێناوە لە کارگێڕی و ئابووری گشتی لە زانکۆی ھارڤارد و دواتریش پلەی دکتۆرای لە زانکۆی جۆرج مەیسن بە دەست ھێناوە. دوا جاریش لە ١١ی مایسی ٢٠١١دا کرا بە جێگری سەرۆک وەزیرانی سۆماڵ.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە عەبدولوەلی محەممەد عەلی تێدایە. |
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a6/Cabdiweli_Maxamed_Cali.jpg/640px-Cabdiweli_Maxamed_Cali.jpg)