عودەی سەددام حوسێن
From Wikipedia, the free encyclopedia
عودەی سەددام حوسێن (بە عەرەبی: عدي صدام حسين؛ لە دایکبووی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٤ لە تکریت - مردووی ٢٢ی تەمموزی ٢٠٠٣ لە موسڵ) کوڕە گەورەی پێنجەمین سەرۆکی پێشووی کۆماری عێراق، سەددام حوسێن و دایکی ناوی ساجیدە تەلفاح بوو ، بۆ چەندین ساڵ ، عودەی بە جێگرەوەی باوکی دانرابوو بۆ گرتنە دەستی سەرۆکایەتی عێراق، بەڵام دوای برینداربوونی شوێنەکەی بۆ برا بچووکەکەی قوسەی جێهێشت. بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، عودەی تاوانباربووە بە کووشتن ، ئەشکەنجە و دەستدرێژی سێکسی ،[2] لەنێویاندا سووکایەتیکردن و ئەشکەنجەدانی وەرزشوانەکانی عێراق کە لەدوای دۆڕانیان لە هەر پاڵەوانیەتییەکی تۆپی پێدا پێیان دەکرا کە یان کوشتن بوو یان سزای لەسێدارەدان.[3]
عودەی سەدام حوسێن [1] عُدي صدام حسين | |
---|---|
لە پۆستدا بووە ١٩٩٥ – ١٩٩٦ | |
پاشینە | قوسەی |
وردەکاریی تاکەکەسی | |
لەدایکبوون | (١٩٦٤-0٦-١٨) ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٤ تکریت، عێراق |
مردن | ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٣(٢٠٠٣-٠٧-٢٢) (٣٩ ساڵ ژیاوە) مووسڵ ، عێراق |
پارتی سیاسی | حیزبی بەعس |
ئایین | ئیسلام |
خەڵاتەکان | |
خزمەت/لق | فیداییەکانی سەددام |
ساڵانی خزمەت | ١٩٨٨ - ٢٠٠٣ |
پلە | فەرماندە |
شەڕەکان | جەنگی ٢٠٠٣ی عێراق |
لە درێژەی جەنگی عێراق، لە هێرشێکی هێزەکانی ئەمریکا لە مووسڵ عودەی لەگەڵ براکەی قوسەی بەیەکەوە لە بەرواری ٢٢ی تەمموزی ساڵی ٢٠٠٣ کوژران لە نێو ماڵێکدا.