شەین دۆسن
From Wikipedia, the free encyclopedia
شەین لی یۆ (لەدایکبووی ١٩ی تەممووزی ١٩٨٨)، زیاتر ناسراو بە شەین دۆسن، یوتیوبەر، نووسەر، ھونەرمەندی کۆمیدی، دەرھێنەر، مۆسیقاژەن و کەسایەتی میدیایی ئەمریکییە. ئەو یەکێک بوو لەوانەی کە بە زووترین کات بەناوبانگ بوون لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب، و ھەتا ئێستا بە شێوەیەکی چالاک ماوەتەوە لە ماڵپەڕەکەدا.[2]
شەین دۆسن | |
---|---|
لەدایکبوون | شەین لی یۆ (١٩٨٨-٠٧-١٩) ١٩ی تەممووزی ١٩٨٨ (تەمەن ٣٥ ساڵ) ڵۆنگ بیچ، کالیفۆرنیا، ئەمریکا. |
نیشتەجێی | کالاباساس، کالیفۆرنیا، ئەمریکا. |
پەروەردە | قوتاب خانەی ئامادەی لەیکوود |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٨ - ئێستا |
یار | Lisa Schwartz (2011–2015) Ryland Adams (2016–present)[1] |
باوان(ەکان) |
|
وێبگە | youtube |
لە ساڵی ٢٠٠٨، کاتێک شەین تەمەنی ١٩ ساڵ بوو، بەشداری کرد لە یووتیوب و دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ. لە ماوەی دوو ساڵ لە یوتیووب، شەین توانی نیو میلیار بینەر کۆبکاتەوە.[3] زۆربەی کارە تازەکانی پێکھاتبوون لە ڤیدیۆی کۆمیدی، کە شەین کەسایەتی جیاواز تێیدا دەبینی، لە ھەندێکیان چاولێکەری چەندین کەسایەتی بەناوبانگی کردووە و کۆمیدیای خەستۆتە بەر کەلتووری بڵاو. لەو کاتەدا، شەین چەندین گۆرانی بڵاوکردەوە وەک "Superluv!" و چەندین ڤیدیۆی چاولێکەری ڤیدیۆ مۆسیقییە بەناوبانگەکانی بڵاوکردەوە. لە ساڵی ٢٠١٣، پۆدکاستی ھاوەرد ستێرن ئیلھام بەخش بوو بۆ شەین کە وای لێکرد پۆدکاستی خۆی دەستپێبکات بە ناوی "Shane and Friends" کە بۆ چوار ساڵ بەردەوامبوو و توانی ١٤٠ ئەڵقە درووستبکات. ساڵی دوایی، شەین یەکەم فیلمی خۆی بڵاوکردەوە بە ناوی "Not Cool" و بەشداری کرد لە بەڵگەفیلمی ١٠ ئەڵقەیی بە ناوی "The Chair".
لە ساڵی ٢٠١٥، شەین دەستیکرد بە بڵاوکردنەوەی زنجیرە ڤیدیۆی بیردۆزی پلانگێڕی کە باس لە کۆمەڵێک بیردۆزی ترسناک دەکات کە ھەتا ئێستا یەکێکن لە بەناوبانگترین ڤیدیۆکانی، لەمانە زنجیرەی "Conspiracy Series with Shane Dawson"، کە پێکھاتووە لە دوو بەش و لە تێکڕادا دوو کاتژمێر دەکەن. لە درەنگانی ساڵی ٢٠١٧، شەین یەکەم زنجیرە بەڵگەفیلمی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئاشت دەبێتەوە لەگەڵ باوکە تووندووتیژەکەی. لەو زنجیرە بەڵگەفیلمانە، ئەوانەی زۆرترین بینەریان بۆ ھاتووە دەربارەی جەیک پۆڵ، جێفری ستار و تانا کۆنن.
لە ساڵی ٢٠١٨، شەین ٢ پەرتووکی پڕفرۆشترینی نیو یۆڕک تایمزی بڵاوکردەوە، "I hate my Selfie" و "It Gets Worse" و لە تێکڕادا، سێ کەناڵەکەی لە یوتیووب پێکەوە ٥ میلیار بینەر پێکدێنن. لەوەتەی ساڵی ٢٠١٧، تەنھا یەک کەناڵی بە چالاکی ھێشتۆتەوە کە بە ناوی shaneە، کە یەکێکە لەو ١٠٠ کەناڵەی کە زۆرترین سەبسکرایبیان ھەیە لە یوتیووب کە دەکاتە ٢٢ میلیۆن سەبسرایبەر.