شەڕی کۆسۆڤۆ
شەڕێکی چەکداریی لە ساڵانی ١٩٩٨–١٩٩٩ لە کۆسۆڤۆ / From Wikipedia, the free encyclopedia
شەڕی کۆسۆڤۆ شەڕێکی چەکداریی کە لە ٢٨ی شووباتی ١٩٩٨ تا ١١ی حوزەیرانی ١٩٩٩ لە کۆسۆڤۆدا ڕوویدا، لەم شەڕەدا ھێزەکانی کۆماری فیدراڵی یوگۆسلاڤیا (کە پێکھاتووە لە کۆماری مۆنتینیگرۆ و سڕبیا)، کە پێش جەنگ کۆسۆڤۆیان کۆنترۆڵکردبوو، ڕووبەڕووی کۆمەڵەیەکی یاخیبووی ئەلبانی کۆسۆڤۆ بوونەوە کە بە سوپای ئازادی کۆسۆڤۆ ناسرابوو، بە پشتیووانی ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) کە لە ٢٤ی ئازاری ١٩٩٩ دەستی پێکردووە، و پشتیووانی زەمینی سوپای ئەلبانیا.[1]
شەڕی کۆسۆڤۆ | |
---|---|
بەشێکە لە | Yugoslav Wars |
جێ | کۆسۆڤۆ |
کاتی ڕوودان | ٣١ی کانوونی دووەمی ١٩٩٨ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٧ی شوباتی ١٩٩٨ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١١ی حوزەیرانی ١٩٩٩ |
سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ لە ساڵی ١٩٩١ دامەزرا، و یەکەم ھەڵمەتی لە ساڵی ١٩٩٥ دەستی پێکرد کاتێک ھێرشەکانی بۆ بە ئامانجگرتنی دادگاکانی سڕبیا لە کۆسۆڤۆ و لە مانگی حوزەیرانی ١٩٩٦دا، کۆمەڵەکە بەرپرسیارێتی خۆی لە کردەوەی تێکدەرانە دانا کە بنکەکانی پۆلیسی کۆسۆڤۆیان کردە ئامانج. لە ساڵی ١٩٩٧، ڕێکخراوەکە بڕێکی زۆر چەکی بەدەستھێنا لە ڕێگەی قاچاخچێتی چەک لە ئەلبانیا، دوای شەڕی ناوخۆ کە بووە ھۆی تاڵانکردنی بڕێکی زۆر چەکی لە وڵاتەکەدا لە شوێنەکانی پۆلیس و سوپادا. لە ساڵی ١٩٩٨ ھێرشەکانی سوپای ئازادی کە دەسەڵاتدارانی یوگۆسلاڤیای لە کۆسۆڤۆ کردە ئامانج، بووە ھۆی زیادبوونی بوونی ھێزە نیمچە سەربازی و ڕێکخراوەکانی سڕب کە دواتر ھەڵمەتێکی تۆڵەسەندنەوەیان دەستپێکرد کە ھاوسۆزانی سوپای ئازادی و نەیارانی ڕامیارییان کردە ئامانج [2] و لە ئەنجامدا لە نێوان ١٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ کەس لە ھاووڵاتی شارستانی و شەڕکەرەکانی سوپای ئازادی کۆسۆڤۆ. [3] دوای ئەوەی ھەوڵەکانی چارەسەری دیپلۆماسی شکستی ھێنا، ناتۆ دەستوەردانی کرد و ھەڵمەتەکەی لە کۆسۆڤۆ وەک «جەنگێکی مرۆیی» دانا. ئەمەش دەرکردنی ئەلبانییەکانی کۆسۆڤۆی خێراتر کرد لە کاتێکدا ھێزەکانی یوگۆسلاڤیا بەردەوام بوون لە شەڕکردن لە کاتی بۆردومانی ئاسمانی یوگۆسلاڤیا (ئازار-حوزەیرانی ١٩٩٩). لە ساڵی ٢٠٠٠، لێکۆڵینەوەکان دەریانخست کە نزیکەی سێ ھەزار قوربانی لە ھەموو نەتەوەکان لەم ھەڵمەتەدا کوژراون، و لە ساڵی ٢٠٠١، دادگای باڵای کارگێڕی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆسۆڤۆ بۆی دەرکەوت کە «ھەڵمەتێکی بەرنامەیی تیرۆر ھەیە لەوانەش کوشتن، دەستدرێژی، تێکدان و لەناوبردنی توند». بەڵام ھێزەکانی سڕب ھەوڵیان نەدا دانیشتوانی ئەلبانیا دەربکەن.
شەڕەکە بە پەیمانی کومانۆڤۆ کۆتایی ھات، کە ھێزەکانی یوگۆسلاڤیا ڕێککەوتن لەسەر کشانەوە لە کۆسۆڤۆ و کردنەوەی ڕێگاکە بۆ ئامادەبوونی نێونەتەوەیی لەوێدا. دوای ماوەیەکی کەم لە کۆتایی ھاتنی ئەم شەڕە سوپای ئازادی ھەڵوەشایەوە و ھەندێک لە ئەندامەکانی لە دۆڵی پرێسێڤۆ لەگەڵ سوپای ئازادی پرێسێڤۆ و مێدڤێدا و بۆیانۆڤاچ شەڕیان کرد.[4][5][6]