جەنگی ناگۆرنۆ-قەرەباغ (بە ئینگلیزی: Nagorno Karabakh War) لە ئەرمەنستان بە شەڕی ڕزگاری ئارتسەخ ناودەبرێت،[68] ناکۆکییەکی نەژادی و خاک بوو کە لە کۆتایییەکانی ١٩٨٠، لە ناوچەی ناگۆرنۆ-قەرەباغ لە باشووری ڕۆژاوای ئازەربایجان، لە نێوان زۆرینەی ئەرمەنییە نەژادییەکانی ناگۆرنۆ-قەرەباغ کە ئەرمینیا پاڵپشتیان دەکات بەرامبەر ئازەرییە شیعەکان،[69] ئەرمەنیا و ئازەربایجان ھەردووکیان لە یەکێتی سۆڤیەتی جاران بوون، دوای ئەوەی شەڕ و ئاڵۆزی زیاتر دەبوو ئاگر بەستێک بەنێوەندگیری ڕووسیا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ جێبەجێکرا.[70][71]

██ ھەوادارانی ئاشتی██ ئەرمەنیا██ پشتیوانی ئەرمەنیا██ ئازەربایجان██ پشتیوانی ئازەربایجان██ ئارتساخ/قەرەباغ (جێگەی شەڕەکان)██ بێ دژکردنەوە
زانیاریی خێرا شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠, ڕێکەوت ...
شەڕی ناگۆرنۆ-قەرەباغ ٢٠٢٠
بەشێک لە پێکدادانەکانی ناگۆرنۆ-قەرەباغ
ڕێکەوت٢٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ (2020-09-27) – ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ (2020-11-10) [1]
شوێن
ئەنجام

سەرکەوتنی ئازەربایجان[2][3]

  • ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕاگەیەندرا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠.[1]
  • Azerbaijan retains control over the territories that it recaptured during the war.
  • ھێزی پارێزەرانی ڕووسیا لەناوچەکە بڵاوەی پێدەکرێ.[4]
  • ناڕەزاییەکانی ئەرمەنستان دەستیپێکرد.
  • یابووری لێکتێگەیشتن، ئیمزاکرا لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ پێکهێنانی ناوەندی هاوبەشی تورکیا-ڕوسیا .[4]
گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان

لە کاتی شەڕدا:

  • ئازەربایجان کۆنترۆڵی ٥ شار، ٤ شارۆچکە، ٢٤٠ گوندی کرد،[5]و تەواوی سنووری ئازەربایجان–ئێران
  • گەراندنەوەی ھەندێک بەش لە ناگۆرنۆ-قەرەباغ ھەروەھا تەواوی ئەو خاکانەی کە ئەرمینیا دەستیبەسەرداگرتن لەکاتی شەڕدا بۆ ئازەربایجان لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠
شەڕکەرەکان

 ئازەربایجان


دابینکەرانی چەک:

 ئەرمەنستان
 کۆماری ئارتساخ


فەرماندە و سەرکردەکان
  • ئیلھام عەلیێڤ
  • زاکیر حەسەنۆڤ
  • نەجمەدین سادیگۆڤ
  • مایس بەرخۆدارۆڤ[29]
  • حیکمەت میرزەیف[30]
  • حیکمەت حەسەنۆڤ[31]
  • ئیلچین گولێڤ[32]
  • ئەرایک ھاروتویان
  • جەلال ھاروتویان
[33]
یەکە تێوەگڵاوەکان

ھێزە چەکدارەکانی ئازەربایجان

  • 3rd Corps[36]
  • 4th Corps
  • Nakhchivan Army[36]
  • Special Forces[37]

Syrian mercenaries[38][15]

  • Hamza Division
  • Sultan Murad Division
ھێزی بەرگری ئەرتساخ
ھێزی چەکداری ئەرمەنی
ھێز
  • Unknown regular military
  • 2,580 Syrian fighters[39]
Equipment:
  • Various types of tanks and armored vehicles including T-90, T-72, BMP-1, BMP-2, BMP-3 and BTR-82[15][40]
  • Unknown number of Bayraktar TB2 combat drone[41][40]
  • Unknown number of IAI Harop, Orbiter 1K and STM Kargu suicide drones[42][43][44]
  • Unknown number of converted Antonov An-2 used as unmanned drone for different roles[45]
  • Various MLRs including TRG-300 guided MLRs and BM-30 Smerches[46][40]
  • Various anti-aircraft missiles including S-300s[47]
  • Various artillery[48]
  • Unknown regular military
Equipment:
  • T-72 tanks and various types of armored vehicles including BMP-1, BMP-2 and MT-LB[15][40]
  • Scud-B and OTR-21 Tochka tactical ballistic missiles[40][49]
  • Various MLRs including BM-30 Smerches, WM-80s and BM-21 Grads[50][40]
  • Various anti-aircraft missiles including S-300s, Osas and Strela-10s[15][51]
  • Various types of anti-tank guided missiles[15]
  • Various artillery[48]
  • Su-25 ground attack aircraft[47]
زەرەر و زیانە گیانییەکان

Per Azerbaijan:

Per SOHR:

  • 293 Syrian mercenaries killed[39]

See Casualties for details

Per Armenia:

  • 2,317 servicemen killed[53]
  • 21 servicemen captured[54]
  • Several hundred missing[55]

See Casualties for details
  • 4,000+ killed overall (per Russia)[56]
  • 93 Azerbaijani[57] and 54 Armenian civilians killed[58]
  • 407 Azerbaijani and 148 Armenian civilians injured[57][58]
  • 1 Russian Mi-24 shot down, 2 crew members killed, 1 injured[59]
  • 2 Armenian,[60] 1 Azerbaijani,[61] 2 French[62] and 3 Russian journalists injured[63]
  • 1 Iranian civilian injured from stray fire[64]
  • 40,000 Azerbaijanis[65] and 90,000 Armenians displaced[66][67]
دایخە

سەرەتای دەستپێکردنی شەڕ لە ٢٠٢٠

ئەوکاتەی یەکێتیی سۆڤیەت ھەڵوەشایەوە لە ساڵی ١٩٩٠دا، ڕووسیا ھەرێمی ناگۆرنۆ-قەرەباغی وەک ئازەربایجان ناساند، بەڵام ھەر زوو دژایەتی کرا لەلایەن ئەرمەنیا، چونکە ئەو ھەرێمە زۆرینەی ئەرمەنییە.

مێژوو

پاش شۆڕشی ١٩١٧ی ڕووسیا، قەرەباغ بووە بەشێک لە کۆماری فێدراتیڤی دیموکراتیکی ناوچەکانی قەوقازی باشوور، بەڵام ئەم کۆمارە دواتر بەسەر سێ کۆماری جیاوازدا دابەش بوو (ئەرمەنیا، ئازەربایجان و گورجستان)، لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی دوای ئەم گۆڕانکارییە، جەنگ و پێکدادانی قورس لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجاندا ڕووی دا، یەکێک لە ناوچە کێشە لەسەرەکانیش قەرەباغ بوو. لە تەممووزی ١٩١٨دا یەکەم ئەنجومەنی ناگۆرنۆ-قەرەباغ دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاند و حکوومەت و ئەنجومەنێکی نیشتمانیی پێکھێنا. ھێندەی نەبرد سوپای عوسمانی دەستی بەسەر ئەم ناوچەیەدا گرت، دواتر ئەم سوپایە لە بەرامبەر سوپای بەریتانیادا شکستی خوارد، بەریتانییەکان کەسایەتییەکی ئازەرییان بەنێوی "خەسرۆ بەی سوڵتانۆڤ" وەکوو پارێزگاری قەرەباغ و زەنگەزوور دیاری کرد. ئەنجومەنی نیشتمانیی قەرەباغ بڕیارەکەی پەسەند کرد، بەڵام خەڵکی ناوچەکە بەم بڕیارە ڕازی نەبوون و لە دژی پارێزگارە ئازەربایجانییەکە دەستیان دایە چەک، شەڕ و پێکدادانی نێوان چەکدارە قەرەباغییەکان و ئازەرییەکان ھەتا نیسانی ١٩٢٠ بەردەوام بوو، لە ئابی ھەمان ساڵدا ئەرمینیا ڕێککەوتنێکی کاتی لەگەڵ بۆلشەڤیکەکان واژوو کرد بۆ ئەوەی قەرەباغ بەشێوەیەکی کاتی و ھەتا گەیشتن بە چارەسەرێکی یەکجاری لەژێر کۆنترۆڵی ڕووسەکاندا بێت. ساڵی ١٩٢١ ئەرمەنستان و جۆرجیاش کەوتنە ژێردەستی بۆلشەڤیکەکان. بۆ دەستخستنی پشتگیریی خەڵکی ناوچەکە، بەڵێنیان بە ئەرمەنەکان دا، قەرەباغ بە کۆماری ئەرمینیا بدەن، بەڵام بۆلشەڤیکەکان لە ھەمان کاتدا چاویان لەوە بوو سەرنجی تورکیا ڕابکێشن، بۆ ئەوەی ھیچ نەبێت ڕێگری بۆ پێشڕەوییەکانی ھێزە کۆمۆنیستەکان دروست نەکات. ھەر بۆیە بەمەبەستی ڕەواندنەوەی ترسی تورکیا، یەکێتی سۆڤیەت ڕازی بوو قەرەباغ و نەخچەڤان بخاتە سەر ئازەربایجان و تەنیا زەنگەزوور وەکوو بەشێک لە ئەرمینیا بمێنێتەوە. ھەر بۆیە ئەگەر بۆ ڕاگرتنی دڵی تورکیا نەبووایە، ڕەنگە ڕووسیا بە ئاسانی قەرەباغ و نەخچەوانی نەخستبایە سەر ئازەربایجان. ساڵی ١٩٢٣ یەکەی ئیداریی خودموختاری ناگۆرنۆ-قەرەباغ لە نێو خاکی کۆماری ئازەربایجان دامەزرا،

پاش ڕوخانی سۆڤیەت

لە قۆناغی دەسەڵاتی یەکێتیی سۆڤیەت، شەڕ و پێکدادان بۆ چەند دەیەیەک کپ بوو، بەڵام لەگەڵ ھەڵوەشانەوەی یەکێتیی سۆڤیەت، کێشەی ئەرمەنەکان و ئازەرییەکان لەسەر قەرەباغ جارێکی دیکە زیندوو بووەوە. ئەرمەنییەکانی قەرەباغ دەسەڵاتدارانی ئازەربایجانیان بەوە تۆمەتبار دەکرد کە خەریکی بە ئازەریکردنی ناوچەکەن. لە کۆتایی ھەشتاکاندا ئەرمەنەکانی قەرەباغ لە ھەڵمەتێکی واژووکۆکردنەوەدا داوایان لە مۆسکۆ کرد ئیدارەکەیان بخاتە سەر کۆماری ئەرمەنیا، تەنانەت ئەنجومەنی نوێنەرایەتی گەلی قەرەباغ بە ١١٠ ئەرێ لە بەرامبەر ١٧ نەخێر ھەمان داوایان ئاراستەی کرێملین کرد، بەڵام مۆسکۆ ڕەزامەندی لەسەر دەرنەبڕی. لە تشرینی دووەمی ١٩٩١دا ئازەربایجان خودموختاریی ئیداری لە قەرەباغ سەندەوە، لە کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵدا گشتپرسی سەربەخۆیی لە قەرەباغ بەڕێوەچوو، لەدوای ڕوخانی یەکێتیی سۆڤیەت، لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٩١دا، بەھۆی دروستبوونی بۆشایی ھێز، جارێکی دیکە شەڕ و پێکدادانی قورس لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا لەسەر ناوچە کێشە لەسەرەکان، لەوانەش قەرەباغ، سەری ھەڵدایەوە کە تێیدا ڕووسەکان پشتگیرییان لە ئەرمەنەکان دەکرد و چەکدارە توندڕەوە ئەفغانی و چیچانییەکانیش لە بەرەکانی ئازەربایجاندا شەڕیان دەکرد. لە ئایاری ١٩٩٣دا ئەرمینیا زیاتر لە ١٤٪ی خاکی ئازەربایجانی گرتبوو، لەم قۆناغەدا باکۆ ڕازی بوو بەوەی قەرەباغییەکان وەکوو بەشێک لە کێشەکە ببینێت و بە ناوبژیوانیی ڕووسیا دانوستاندنیان لەگەڵ بکات. لە ئاکامیشدا ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئازەرییەکان و قەرەباغ لە ١٢ی ئایاری ١٩٩٤ واژوو کرا،[72]لەدوای شەڕ و ناکۆکی زیاتر، دووبارە شەڕ لەنێوان ئازەربایجان و ئەرمەنیادا سەریھەڵدایەوە، دوای نزیکەی مانگ و نیوێک لەشەڕ ئاگربەستێک جێبەجێکرا بەنێوەندگیری ڕووسیا.[73]

تێبینییەکان

  1. Denied by Azerbaijan[10][11] and Turkey.[12]
  2. Turkey and Azerbaijan deny direct involvement of Turkey.[14][15][16]
  3. Alleged by Azerbaijan,[23] and reports that Russia supplied arms to Armenia via Iran[24][25][26] It has been denied by Iran.[27][28]

سەرچاوەکان

Wikiwand in your browser!

Seamless Wikipedia browsing. On steroids.

Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.

Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.